مەزڵووم كۆبانێ: هەوڵی كوشتنم دراوە



 

مەزڵووم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكراتیك هەسەدە ئاشكرایدەكات، چەند جارێك هەوڵی كوشتنی دراوە لەلایەن توركیاوە لە ساڵانی ڕابردوودا.

مەزڵووم كۆبانێ بۆ ئاژانسی نۆڕس پرێس ڕایگەیاند، چەند جارێك ڕووبەڕووی هەوڵی كوشتن بوومەوە لەلایەن توركیاوە، توركیا سەركردەكانی هەسەدە و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەكاتە ئامانج و ژمارەیەك لە هاوكارانمانی شەهیدكردووە.

ڕاشیگەیاند، لە دواین هێرشدا ژمارەیەك لە هاوڕێیانمان شەهیدبوون، كە هەفتەی ڕابردوو بارەگای هاوبەشی هەسەدە و هاوپەیمانان لە حەسەكە كرایە ئامانج.

دەشڵێت “هەوڵەكانی كوشتن نوێ نین، بۆ ماوەی 10 ساڵە بەردەوامن، تەنانەت پێش هاتنی هێزەكانی هاوپەیمانانیش”.

هەروەها دەڵێت “ئێمە توانیومانە خۆمان بپارێزین لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، بەردەوامیش دەبین لە پارێزگاری لە خۆمان لە هێرشەكانی توركیا”.

باسی لە ئەوەش كرد “هێرشەكانی توركیا و كردنە ئامانجی كاربەدەستانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و فەرماندە سەربازییەكان لاوازمان ناكات و ئیرادەمان ناشكێنێت”.

داوای پشتیوانی جەماوەریشی كرد بۆ هێزەكانیان، چونكە هێزیان پێ دەبەخشێت.

ڕوونیشیكردەوە كردنەئامانجی كەسی و تاكەكان بە درۆن هیچ بۆ دەزگای هەواڵگری توركیا بەدیناهێنێت، بەپێچەوانەوە كاریگەری خراپی بۆ سەر توركیا دەبێت.

تۆمەتبارێك دەستگیركرا
پێت تۆمەتبارێك دەستگیركرا
دوو هەزار و ٧٦٩ كەس لە هایتی كوژراون
دوات دوو هەزار و ٧٦٩ كەس لە هایتی كوژراون
پەیوەنیدر