٢٩ ھەزار و ١٢١ کەس لە عێراقەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە سعوودیە



نێردەی حەجی عێراق رایگەیاند؛  تا ئێستا ٢٩ ھەزار و ١٢١ کەس لە عێراقەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە سعوودیە.

نێردەی حەجی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لە کۆی ئەو کەسانەی کە خوازیاری ئەنجامدانی فەریزەی حەجن، تا ئێستا ٢٩ ھەزار و ١٢١ کەس لە عێراقەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە سعوودیە.

 

راشیگەیاندووە؛ لەو ژمارەیە، ١٦ ھەزار و ٩١٨ کەسیان دوای ئەوەی سەردانیی مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە شاری مەدینەی منەوەرە-یان تەواوکرد، یەکەم روکنی فەریزەی حەجیان ئەنجامداوە و گەیشتوونەتە شاری مەککە و ١٢ ھەزار و ٢٠٣ کەسەکەی دیکەیش بۆ بەجێگەیاندنی یەکەم روکنی فەریزەی حەج لە شاری مەدینەی منەوەرن.

 

ڕاگەیەنراوەکەی ئەوەشی تێداخراوەتەڕوو، بەڕێکەوتنی کاروانی حاجیانی عێراق بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە رێگای فڕۆکەخانەکان و دەروازەی سنووری عەرعەر بۆ سعوودیە بەردەوامە.

 

پێشتر دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاندبوو؛ ٣٧ ھەزار کەس لە عێراق دەتوانن بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، بچنە سعوودیە.

سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی ئیتاڵیا کۆبوونەوە
پێت سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی ئیتاڵیا کۆبوونەوە
سوودانی: “پێداچوونەوە بەو بڕگە و ماددانە دەکەین کە لە بوودجەدا ھەموار کراونەتەوە”
دوات سوودانی: “پێداچوونەوە بەو بڕگە و ماددانە دەکەین کە لە بوودجەدا ھەموار کراونەتەوە”
پەیوەندیدار