لە وڵاتە هەرە هەژارەکاندا، لە پێنج منداڵ، یەکێکیان کرێکاری دەکات



لە سەرتاسەری جیهاندا، لە هەر ١٠ منداڵێک یەکێکیان وەک “کرێکار” کار دەکات، ئەم رێژەیە لە وڵاتانی هەرە کەم گەشەسەندوو بە جۆرێکە کە لە هەر پێنج منداڵێک زیاتر لە یەکێکیان کرێکاری دەکات.

 

“١٢ی حوزەیران رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی کارکردنە بە منداڵان”، بەپێی داتاکانی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و سندوقی هاوکاری منداڵان سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسێف) لە سەرتاسەری جیهان  (٦٣ ملیۆن کچ و ٩٧ ملیۆن کوڕ) هێشتا وەک کرێکاری منداڵ کار دەکەن.

 

ئەم ژمارەیە دەکاتە بە نزیکەیی لە سەرتاسەری جیهان لە هەر ١٠ منداڵێک یەکێکیان وەک “کرێکاری منداڵ” کار دەکات، ئەم رێژەیە لە وڵاتانی کەم گەشەسەندوو بە جۆرێکە کە لە هەر پێنج منداڵێک زیاتر لە یەکێکیان کرێکاری دەکات.

 

لە کاتێکدا بە رێژەی لە سەدا ٢٦ی منداڵانی کرێکار بیابانی خواروو ئەفریقایی، لە ریزی یەکەمدا دێت، لە ئەمریکای لاتین و دوورگەکانی کاربی’یش رێژەکە لە سەدا حەوتە، ئەم منداڵانە بە جۆرێک کار دەکەن کە زیان بە تواناکانیان دەگات.

 

مەزەندەی ئەوە دەکرێت لە هەر چوار منداڵێک زیاتر لە یەکێکیان کە تەمەنیان لە نێوان پێنج ساڵ بۆ ١٧ ساڵیدایە لە وڵاتانی کەم گەشەسەندوو بە جۆرێک کار دەکەن کە زیان بە تەندروستیی و نەشونمایان دەگات.

 

کاتێک هەڵسەنگاندن بۆ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتان لە سەرتاسەری جیهان بکرێت دەبیندرێت نزیکەی ١٦٠ ملیۆن منداڵی کرێکار جگە لە هەشت وڵات بە رێژەیەکی بەرز لە وڵاتاندا کار دەکەن.

 

بەپێی راپۆرتەکانی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و سندوقی هاوکاری منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ٢٠٢١ بڵاویان کردوونەتەوە بەرزترین رێژەی منداڵانی کرێکار،  لە هەر پێنج منداڵێک یەکێکیان کرێکارە (٩٢ ملیۆن) ئەفریقا لە ریزی یەکەمدا دێت، بە دوای ئەویشدا ئاسیا و پاسیفیک لە ریزی دووەمدا دێن و رێژەی لە سەدا ٥،٦ی منداڵان (٤٩ ملیۆن) کرێکاری دەکەن.

 

لە کیشوەری ئەمریکا ٨ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار منداڵ، لە ئەورووپا و ئاسیای ناوەڕاست هەشت ملیۆن و ٣٠٠ هەزار منداڵ و لە وڵاتانی عەرەبییش دوو ملیۆن و ٤٠٠ منداڵ کار دەکەن.

 

لە کاتێکدا رێژەی کارکردنی منداڵان، لە ئاسیا و پاسیفیک، ئەمریکای لاتین و دوورگەکانی کاربی لە ٢٠٠٨ەوە رێژەکەی بە شێوەیەکی سەقامگیر زیادیکردووە، بەڵام لە بیابانی خوارووی ئەفریقا دۆخەکە بەرەو خراپی چووە.

 

٧٩ ملیۆن منداڵ وەک کرێکار، کاری مەترسیدار دەکەن

منداڵانی کرێکار دووچاری کێشەی نەشونمای جەستەیی و دەروونی، دابڕان لە خوێندن، بێبەشکردنیان لە مافە بنەڕەتییەکانیان و گەشەسەندنی تواناکانیان دەبنەوە.

 

لە لایەکی دیکەوە ژمارەی ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە نێوان پێنج بۆ ١٧ ساڵدایە،  کاری مەترسیداری وا ئەنجام دەدەن کە لەوانەیە زیان بە تەندروستی، ئاسایش و رەوشتیان بگەیەنێت لە ٢٠١٦ەوە تاکو ئێستا لە شەش ملیۆن و ٥٠٠ هەزارەوە زیادیکردووە و بووەتە ٧٩ ملیۆن.

 

لە ماوەی ساڵی ٢٠٠٠ەوە تا ٢٠١٦، ژمارەی ئەو منداڵانەی کار دەکەن بە رێژەی ٩٤ ملیۆن کەس کەمیکردووە، لە هەمان ماوەدا ژمارەی ئەو منداڵانەی کە کاری مەترسیداریان پێ دەکرێت بۆ زیاتر لە نیوە کەمیکردووە.

 

کەرتی کشتوکاڵ لەپێش کەرتەکانی دیکەوە دێت​​​​​​​

زۆرترین منداڵ لە کەرتی کشتوکاڵدا کار دەکەن، لەسەدا ٧٠ی ئەو منداڵانەی لە جیهاندا کار دەکەن لە کەرتی کشتوکاڵدان.

 

لە لایەکی دیکەوە ژمارەی ئەو منداڵانەی لە کەرتی خزمەتگوزاریدا کار دەکەن ٣١.٤ ملیۆن کەسە، ژمارەی ئەو منداڵانەشی لە کەرتی پیشەسازیدا کار دەکەن بە ١٦.٥ ملیۆن کەس تۆمار کراوە.

 

لە کاتێکدا لە سەدا ٤٨ی ئەو منداڵانەی کاریان پێ دەکرێت تەمەنیان لە نێوان ٥-١١ ساڵاندایە، لە سەدا ٢٨یان لە نێوان تەمەنی ١٢-١٤ ساڵاندان و لە سەدا ٢٥یش تەمەنیان لە نێوان ١٥-١٧ ساڵاندایە، ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە نێوان ٥ بۆ ١١ ساڵدایە زۆرینەی ئەوانە پێکدەهێنن کە  کاری مەترسیداریان پێ دەکرێت.

 

لە سەدا ٢٨ی منداڵانی کرێکاری تەمەن ٥ بۆ ١١ ساڵ و لە سەدا ٣٥ی منداڵانی تەمەن ١٢ بۆ ١٤ ساڵ وازیان لە خوێندن هێناوە، هەروەها لەسەدا ٧٢ی منداڵانی کرێکار لەگەڵ خێزانەکانیاندا کار دەکەن.

 

لە لایەکی دیکەوە داتاکان ئەوە دەردەخەن کە لە هەموو ناوچەکان و تەمەنەکاندا رێژەی کوڕان لە نێو ئەو منداڵانەی کار دەکەن زیاترە بە بەراورد بە رێژەی کچان.

 

“دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بۆ هەمووان، کۆتاییهێنان بە کارپێکردنی منداڵان”.

رێکخراوی نێودەوڵەتیی کار (ILO) لە ساڵی ٢٠٠٢ بۆ یەکەمجار “رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی کارکردن بە منداڵان”ی دەستپێکرد.

 

بۆ ئەمساڵ تەوەری “رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی کارکردن بە منداڵان” بریتی دەبێت لە “دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بۆ هەمووان، کۆتاییهێنان بە کارپێکردنی منداڵان”.

 

هەر لەم رۆژەدا نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات چالاکییە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بۆ منداڵان ئەنجام بدرێن.

 

لە بابەتی کارکردن بە منداڵان پێشتر هەردوو رێککەوتننامەی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کار (ILO) و رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی منداڵان، ئەنجام دراوە، ئەم رێککەوتننامانە چەمکی کارکردن بە منداڵان دەخەنە ڕوو و بنەمای کارکردن بە منداڵان پێکدەهێنن.

 

ناتۆ، هێزی خۆی نیشانی ڕووسیا دەدات
پێت ناتۆ، هێزی خۆی نیشانی ڕووسیا دەدات
هەرێمی کوردستان چی لە بودجە دەستکەوت؟
دوات هەرێمی کوردستان چی لە بودجە دەستکەوت؟
پەیوەنیدر