عەلی خامنەیی”سازش لەسەر ژێرخانی ئەتۆمیمان ناکەین”



میدیای فەرمی ئێران لە زاری عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە، ڕایگەیاند، ئەگەر ژێرخانی ئەتۆمی تاران بە دەست لێنەدراویی بمێنێتەوە، ئەگەری هەیە لەگەڵ ڕۆژاوا سەبارەت بە چالاکییە ناوەکییەکانی تاران بگەینە ڕێککەوتن.

 

خامەنەیی ئەوەشی وت کە هیچ زیانێک لە ڕێککەوتنەکە (لەگەڵ ڕۆژئاوا)دا نییە، بەڵام نابێ سازش لەسەر ژێرخانی چالاکییە ئەتۆمییەکانمان بکرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە تاران لە چوارچێوەی گەرەنتیەکاندا بەردەوام بێت لە کارکردن لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان، قسەکردن لەسەر چەکی ئەتۆمی تاران ناڕاستە، ئەمریکاش ئەوەدەزانێت ئێمە بەهۆی باوەڕی ئایینیمانەوە نامانەوێت چەکی ئەتۆمی دروست بکەین ، ئەگەرنا نەیاندەتوانی ڕێگری لەوە بکەن.

 

دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتۆن بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران لە ساڵی 2015 لەگەڵ شەش وڵاتی زلهێز، لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا گەیشتە بنبەست و هەردوولا یەکتریان تۆمەتبار کرد بەوەی داواکاریی ناعەقڵانی دەکەن.

 

لە کاردانەوە بە کشانەوەی ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨دا ئێران هەنگاوەکانی بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم زیاتر کرد و لە ساڵی ٢٠١٩ دەستی کرد بە پێشێلکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە،

 

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو تاران و واشنتۆن ڕاپۆرتێکیان ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن لە ڕێککەوتنێکی کاتی نزیکبوونەتەوە کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە تاران بەرنامە ئەتۆمییەکەی لە بەرامبەر کەمکردنەوەی سزاکاندا سنووردار دەکات.

لە سلێمانی 9 ڕاوچی لەكاتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیرکران
پێت لە سلێمانی 9 ڕاوچی لەكاتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیرکران
ژمارەیەك كرێكار لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون گیانیان لەدەستدا
دوات ژمارەیەك كرێكار لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون گیانیان لەدەستدا
پەیوەندیدار