لە هایتی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا، دوو هەزار و ٧٦٩ كەس كوژراون.
ڕێكخراوی داكۆكیكردن لە مافەكانی مرۆڤ لە هایتی ڕایگەیاندووە، لە ناوچەی پۆرت ئۆ پرینسی پایتەخت لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە، دوو هەزار و ٧٦٩ كەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی ڕێكخراوەكە، زیاتر لەسەدا ٨٠ی ئەو كەسانە بەهۆی ڕووداوی تەقەكردنەوە و لەبەرامبەردا، لەسەدا ١٥یان بەهۆی شەڕەچەقۆوە گیانیان لەدەستداوە.
لەكاتێكدا لە مانگی نیسانەوە بەهۆی پێكدادانی گرووپە چەكدارەكانی ئەو وڵاتەوە زیاتر لە ٥٠٠ كەس كوژراون، زیاتر لە سێ هەزار كەسیش ناچاربوون ماڵوحاڵیان بەجێبهێڵن.
تیرۆركردنی سەرۆكی وڵات، خۆڤێنێل مۆیس لە تەمووزی ٢٠٢١دا، ڕوودانی بوومەلەرزە بەگوڕی ٧،٢ پلە لەسەر رێختەر لە مانگی ئابی هەمان ساڵدا، بوونە هۆی گیانلەدەستدانی دوو هەزار و ٣٠٠ كەس و وێرانبوونی دەیان هەزار خانوو، هەڵئاوسان، زیادبوونی حاڵەتەكانی پەتای كۆلێرا و ڕفاندن و توندوتیژی و نائارامی كۆمەڵایەتی لە هایتی.
لەكاتێدا لە وڵاتەكەدا هەڵئاوسان گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، ململانێی درێژخایەنی باندەكان بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سەدان كەس و ئاوارەبوونی هەزارانی دیكە.