پەڕلەمانتارێکی یەکێتی لە پەڕلەمانی عێراق دەڵێت؛ ئەمڕۆ برگەی گەرانەوەی پاشەکەوتی مووچە دەخەینە دەنگدانەوە، بەڵێنـێکە داومانـە بەخودا و خەڵکمان دوێنێ دادپەروەری و نەهێشتنی زوڵمان چەسپاند، ئەمڕۆش مــافی خوراوی خەڵکمان دەگڕێنینەوە
د. بڕیار ڕەشید، پەڕلەمانتاری یەکێتی لە پەڕلەمانی عێراق لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نوسیویەتی؛ کە ئەمرۆ بودجە پەسەندکرا واتە لەم مانگەوە کێشەی مووچەی هاووڵاتیان نامێنێت و هەموو مانگێک لە سەری مانگ مووچە دەدرێت بە هاووڵاتیان وەک هەموو پارێزگاکانی عێراق.
ئەو پەڕلەمانتارە دەڵیت؛ دوا دەرفەتە ئەمڕۆ لە بەردەم هەموو لایەنە کوردیەکان واز لە ئینکاری سیاسی بهێنن و پشتیوانی داواکاریەکەی یەکێتی بن لە گەرانەوەی پاشەکەوتی مووچە، هاووڵاتیان و مووچەخۆرانی کوردستان لە ڕابردودا نارەحەتی زۆریان چەشتوە ئەگەربێت و هەر لایەنێک دژی ئەم بڕگەیە بێت ئەوا لە داهاتودا بە دڵنیایەوە هاووڵاتیان سزایان دەدەن.
د بریار رەشید، ئەوەشی نووسیوە؛ “ئەمڕۆ پاشەکەوتیش دەگەڕێنینەوە، خۆ ئەگەر لایەنە کوردییەکانی تر وەک دوێنێ بیانوی جۆراو جۆر بۆ رێکەوتنی ژێر بەژێری خۆیان بهێننەوە و لەگەڵمان نەبن، ئەوە هەر پاشەکەوت دەگەڕێنینەوە.