عێراق، زۆرترین شتومەکی تورکی هەناردە کردووە



هەناردەکردنی کاڵا و شتومەک لە تورکیاوە بۆ وڵاتانی کەنداو لە مانگی ئایاردا بە بەراورد بە مانگێک پێشتر لە سەدا ٢٩ زیادیکردووە و بەهاکەی گەیشتووەتە یەک ملیار و ٦٩١ ملیۆن دۆلار، لە نێوا وڵاتانییشدا عێراق پیشەنگە بۆ بازاڕی کاڵای تورکی.

 

بەپێی ئەو داتایانەی لە ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا بە دەستگەیشتوون هەناردەکردنی کاڵا و شتومەک لە تورکیاوە بۆ وڵاتان بە بەراورد لەگەڵ مانگی ئایاری ٢٠٢٢ لە سەدا ١٤،٤ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٢١ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار.

 

هەناردەکردن لە تورکیاوە بۆ وڵاتانی کەنداو لە سەدا ٢٩ زیادی کردووە و گەیشتووەتە یەک ملیار و ٦٩١ ملیۆن دۆلار.

 

ریزبەندی زۆرترین هەناردەکردنیش بەم جۆرە بووە: عێراق بە بەهای ٨١٧ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلار، ئیمارات بە بەهای ٣٦٠ ملیۆن دۆلار، سعوودیە بە بەهای ١٥٥ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار، ئێران بە های ٢٠٦ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلار، قەتەر بە بەهای ٥٥ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار، کوێت بە بەهای ٤٦ ملیۆن دۆلار، عومان بە بەهای ٢٤ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار و بەحرێن بە بەهای ١٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار. بەپێی رێژەیی زۆرترین هەناردەکردن بۆ سعوودوە بووە.

 

زۆرترین کاڵا و شتومەکی هەناردەکراو بە بەهای ١٠٨ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار خشڵ بووە، بە دوای ئەویشدا هەناردەکردنی مادە کیمیایییەکان و بەرهەمەکانیان، جلوبەرگ، فەرش، کەلوپەلی ناوماڵ، خۆراک و کاغەز دێن.

 

لەو ماوەیەدا بە بەهای ١٨٠ ملیۆن دۆلار دانەوێڵە، پاقلەمەنی و تۆوە چەورەکان و بەرهەمەکانیان بە عێراق فرۆشراون.

یەکێتی خۆی بە براوەی کلاسیکۆی پارتی و یەکێتی لە بەغدا دادەنێت
پێت یەکێتی خۆی بە براوەی کلاسیکۆی پارتی و یەکێتی لە بەغدا دادەنێت
“ئەقڵەیەتی  لەگەڵ من نەبی، دووژمنمیت و خائینیت، چیتر جەدوای نییە”
دوات “ئەقڵەیەتی لەگەڵ من نەبی، دووژمنمیت و خائینیت، چیتر جەدوای نییە”
پەیوەنیدر