مەشهەد، ئەو شارەی ساڵانە پێشوازی لە ملیۆنان سەردانیکەر دەکات



یەکێک لە هۆکارە هەرە دیارەکانی گەشەسەندنی لایەنی گەشتیاری ئەم شارە، بوونی مەزاری عەلی رەزایە ،کە لای شیعەکان ئیمامی هەشتەمی زنجیرەی “١٢ ئیمامەکە”یه‌.

مزگەوتی ئیمام رەزا کە لەهەمان کاتدا ٥٠٠ هەزار کەس دەتوانن نوێژی تێدا بکەن، بە یەکێک لە گەورەترین مزگەوتەکانی جیهان دادەنرێت.

شاری مەشهەد کە دووەم قەرەباڵغترین شارە لە ئێران و دەکەوێتە پارێزگای خۆراسانی رەزەوی، له‌ جوگرافیایەکی وشک و گەرم هەڵکەوتووە، بە ناوەندێکی گرنگی ئایینی لە ئێران دادەنرێت و ساڵانە میوانداری ملیۆنەها سەردانیکەر دەکات.

 

یەکێک لە هۆکارە هەرە دیارەکانی گەشەسەندنی ئەو شارە، بوونی مەزاری عەلی رەزایە کە لای شیعەکان ئیمامی هەشتەمی زنجیرەی “١٢ ئیمامەکە”یه‌.

ناوی شارەکە کە لە کۆندا سناباد بوو، دواتر گۆڕدراوە بۆ “مەشهەدی ئیمام رەزا” کە بە واتای ئەو شوێنە دێت کە ئیمام رەزا تێیدا شەهید بووە.

 

لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی سەردانیکەران بۆ مەزارگەکان، بە تێپەڕبوونی کات شوێنەکە دەستی بە گەشەکردن کردووە تا ئەوکاتەی گۆڕاوە بۆ شارێکی گەورە.

کاری فراوانکردنی مزگەوتی ئیمام رەزا تا سەدەی رابردوو بەردەوام بووە وهەوڵەکانی گۆڕینی شوێنەکە بۆ ناوچەیەکی گەشتیاری لەگەڵ بەرپابوونی شۆڕشی ١٩٧٩ کۆتاییهاتووە.

 

بەگوێرەی ئەو پلانەی شای ئێران، محەمەد رەزا پەهلەوی  داینابوو، لە ساڵانی شەستەکاندا ناوچەکانی نیشتەجێبوونی دەوروبەری مزگەوتەکەی چۆڵ کرد، کە مەزاری ئیمام رەزای لێبوو.

دوای شۆڕشی ١٩٧٩، دەسەڵاتدارانی وڵات کاریان بۆ یەکخستنەوەی مزگەوتەکە لەگەڵ شارەکەدا کرد و بەو شێوەیە ناوچەکەیان گۆڕی بۆ شوێنێک کە ٥٠٠ هەزار کەس لە یەک کاتدا بتوانن نوێژی تێدا بکەن.

 

لە ئێستادا مزگەوتەکە چەندین بەشی وەک مەزاری ئیمام رەزا، مۆزەخانەی قورئان، کتێبخانەی گشتیی، چێشتخانە و نەخۆشخانەی تێدایە.

بەهۆی دانانی سیستمی رووناکی رەنگاوڕەنگ لەناوەوە و دەرەوەیدا، مزگەوتەکە لە شەوانیشدا دیمەنێکی ناوازەی هه‌یه‌.

 

ئەمریکا و سعوودیە مانۆڕێکی ئاسمانیی هاوبەشیان ئەنجام دا
پێت ئەمریکا و سعوودیە مانۆڕێکی ئاسمانیی هاوبەشیان ئەنجام دا
شەوی ڕابردوو لە پەڕلەمانی عێراق چی روویدا؟
دوات شەوی ڕابردوو لە پەڕلەمانی عێراق چی روویدا؟
پەیوەندیدار