پەلامارێکی خوێناوی بۆ سەر کەرکوک ئەنجامدرا



دوێنێ شەو لە باشووری کەرکوک تیرۆرستانی داعش پەلاماری کەرکوکیاندا، لە ئەنجامدا دوو ئەفسەر و سەربازێک کوژران، پێنج کەسیش بریندار بوون.

درەنگانی دوێنێ شەو، لە میحوەری تەللوەردی باشووری کەرکوک، چەکدارانی داعش پەلامارێکی تیرۆرستیان بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی فەوجی یەکی لیوای ٣٢ فرقەی هەشتی سوپای عێراق کرد.

بەهۆی پەلامارەکە، دوو ئەفسەر ( موقەدەم عەبدوڵا حامد و مولازم ئەوە حەکەم کازم) و سەربازێک بە ناوی (یاسر خزەیر) کوژراون.

ڕائید ڕوکن لەیس محەمەد، قائید ساڵح، واسق تاهیر، فەلاح مەهدی و کەرار حەیدەر برینداربوون.

 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە کاتژمێر ١٠ی شەوی رابردوو، تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێکی لیوای ٣٢ سەر فیرقەی ھەشتی سوپای عێراقیان داوە لە نزیک گوندی تەل وەرد سەربە ناحیەی مولتەقا (مەلا عەبدوڵڵا) سەربە قەزای دووبز باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک.

 

بەپێی راگەیەندراوەکە، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریق روکن قەیس خەڵەف محەمداوی بە مەبەستی ئاگاداربوون لە رووداوەکە گەیشتووەتە ناوچەکە، ھەروەھا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکھێنراوە.

 

تیرۆرستانی داعش لە دوو قۆڵەوە بە چەکی سووک و مامناوەند هێرشیان کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکە، پاش پەلامارەکەش تیرۆرستان هەڵهاتوون، هێزێکی زۆریش لە سوپا و حەشدی شەعبی ڕەوانەی میحوەرەکە کراون.

 

 

 

 

 

یەکێتی: چیتر غەدر لە سلێمانی و هیچ شارێکی کوردستان ناکرێت
پێت یەکێتی: چیتر غەدر لە سلێمانی و هیچ شارێکی کوردستان ناکرێت
ئینزاگی: نائومید بووین، بەڵام سەربەرزین
دوات ئینزاگی: نائومید بووین، بەڵام سەربەرزین
پەیوەنیدر