کارەساتەکانی بودجە پاش پەسەندکردن



پشکی پێشمەرگە کەمترینی هەموو عێراقە، قەرزەکان بۆ هەرێم پارەکەش بۆ بەغدا، ڕێگری لە دەرهێنانی نەوت، دانانی باج لەسەر هاووڵاتیان، چەندین نا دادی لە بودجەی عێراق هەیە، پەرلەمانتارە کوردەکانیش باسی ناکەن.

لە دوو دانیشتندا بۆ پەسەندکردنی بودجەی عێراق بۆ ماوەی سێ ساڵ، لە کۆی٦٧ ماددەی پڕۆژە یاسای بودجە  ١٨ ماددە پەسەندکران، دوو ماددە ڕەتکراونەتەوە، ٤٧ ماددە ماوە.

لە پڕۆژە یاساکەدا چەندین نادادی و کارەسات بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان هەیە.

پشکی ساڵانەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق ١٨ ترلیۆن و ٣١٠ ملیارە، دەکاتە ٪١٢.٦٧ بودجەی عێراق، لە کاتێکدا پێشتر ٪١٧ بووە.

یەکێک لەو بابەتانەی تا ئێستا بە جدی گفتوگۆی لەسەرنەکراوە، پشکی پێشمەرگەیە.

لە بودجەی عێراقدا تەنها بەشە بودجەی وزە و بەرگری و ئاسایش ٪٣٥.٢ کۆی هەموو بودجەی عێراق پێکدەهێنن، دەکاتە سێ یەکی بودجەکە.

کەرتی ئاسایش و بەرگری لە بودجەی عێراق ٢٩ ترلیۆن دینارە، واتە ٪١٤.٥ بودجەی عێراق، لەم بڕەش وەزارەتی بەرگری ٩.٧ ترلیۆن دینار، وەزارەتی ناوخۆ ١٣.٨ ترلیۆن دینار، حەشدی شەعبی ٣.٩ ترلیۆن.

ئەنجومەنی ئاسایش ٤.٦ ملیار، دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ٣.٧ ملیار، دژە تیرۆر ٧٩٧ ملیار، پێشمەرگە ٢٩٠ ملیار دینارە.

ئەوەی دەبینرێت پشکی پێشمەرگە کە بە پارێزەری هەرێمی کوردستان دادەنرێت، کەمتر ٪١ی بودجەی عێراق پێکدەهێنێت، بەڵام تا ئێستا هیچ حزبێکی سیاسی شەڕی لەسەر ئەم نادادییە نەکردووە.

لە بودجەی ساڵانی ڕابردووشدا ئەم بەشەی پێشمەرگە دیاریکراوە، بەڵام بەپێی زانیاری شارەزایان زۆرینەی کاتەکان لە عێراقەوە نەنێردراوە بۆ هەرێمی کوردستان.

 

قەرزەکان بۆ عێراق و دانەوەی بۆ هەرێم

یەکێک لە سەرچاوەکانی بودجەی عێراق، ١٢ ترلیۆن دینار قەرزە، لەنێویاندا ٤٠٠ ملیاری دانەوەش شایستەی بانکی بازرگانی عێراقییە، قەرز دەکەوێتە بازنەی خەرجییە سەروەرییەکان، هەرێمی کوردستانیش دەبێت بەشداربێت لە دانەوەی ئەو قەرزەدا.

هەرێمی کوردستان دەبێت بە ڕێژەی ٪١٢.٦ بەشداربێت لە دانەوەی ئەو قەرزانەدا، بەڵام لەکاتی وەرگرتنی بڕە پارەی قەرزەکە ٪٢ بۆ ٣ی پێدەدەرێت، ئەمەش واتا تەنها زیادبوونی بارگرانییەکی دیکە بۆ سەرشانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەبێ هیچ سوودێک.

 

وەک ئەوەی بڵاوبووەتەوە و دەوترێت، زیادکردنی باجی کۆمپانیاکان دەکەوێتە ئەستۆی هاووڵاتیان؛

یەکێک لەو ماددانەی لە پڕۆژە یاسای بودجە دانراوە، زیادکردنی باجە.

دانانی باجی فرشتن بەڕێژەی ٪١٠ لەسەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت.

دانانی باجی ٪٥ لەسەر بەنزین و ٪١٠ لەسەر گاز و ٪١ لەسەر نەوتی ڕەش بۆ هەر لیترێک.

دانانی باجی ٪١٥ لەسەر بەنزینی هاوردە بۆ هەر لیترێک.

دانانی باجی ٢٥ هەزار دینار لەسەر هەر هاووڵاتیەک کە لە فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە گەشتدەکات.

 

هەرێم کێڵگە نەوتیەکانی کەرکوک و نەینەوای لەدەستدا

لە بڕگەی ١٠ لە ماددەی ١٤ی پڕۆژە یاسای بودجە، کە پەسەندکراوە، هەرێمی کوردستان نابێت لە کێڵگەکانی سنوری کەرکوک و نەینەوە نەوت دەربهێنێت.

لە ڕابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکیدا تا نەوت هەناردەی دەرەوەی وڵات بکات، بەڵام ئێستا بەپێی یاسای بودجە دیار نییە ئەو ٤٠٠ هەزار بەرمیلەی هەرێم بۆ بەغدای دەنێرێت بۆ ناوخۆ بەکاردێت یاخود لە ناوخۆ بەکاردەهێنرێت.

ئەمانە کۆمەڵێک بڕگە و ماددەن لە پڕۆژە یاسای بودجە، بە پەسەندکردنیان نادادی و ستەم لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەڵام بەشێوەیەکی جدی تا ئێستا هەڵوێستە لەلایەن نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەم پرسانە نەکراوە.

 

نۆ ساڵ بەر لە ئێستا و لە ساڵی دا٢٠١٤ داعش مووسڵی داگیرکرد
پێت نۆ ساڵ بەر لە ئێستا و لە ساڵی دا٢٠١٤ داعش مووسڵی داگیرکرد
زەنگی ساڵێکی گەرم بەهۆی دیاردەی (ئێل نینیۆ)
دوات زەنگی ساڵێکی گەرم بەهۆی دیاردەی (ئێل نینیۆ)
پەیوەنیدر