ئەگەری تاوەبارانی کورت هەیە



بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاسمان هەور دەبێت، ئەگەری تاوە باران هەیە، لە هەندێک ناوچە دەبێتە تۆز و خۆڵ.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە، ئەمڕۆئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە پاش نیوەڕۆوە بە تەواوی دەبێتە هەور، ئەگەری تاوە بارانی کورتخایەن هەیە.

لە هەندێک ناوچە با چالاک دەبێت و خێرایی زیاد دەبێت، لەوانەیە لە هەندێک ناوچە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ.

پلەی گەرما لە سلێمانی ٣٧ پلەی سلیزییە، ئاڕاستەی با باکووری خۆرئاوا دەبێت، خێرایی با ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، لە هەندێک ناوچەش بۆ سەرو ٢٥ کیلۆمەتر زیادەبێت، مەودای بینین لە هەندێک شوێن بۆ پێنج کیلۆمەتر دادەبەزێت.

 

پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق دا، چەندە؟
پێت پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق دا، چەندە؟
دوای ٤٠ رۆژ لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەیان، ٤ سەرنشین بە زیندووی دۆزرانەوە
دوات دوای ٤٠ رۆژ لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەیان، ٤ سەرنشین بە زیندووی دۆزرانەوە
پەیوەندیدار