لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت؛ “ئه‌وانه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئه‌و خه‌ڵكه به له‌تكردنی كوردستان و سیاسه‌ت دژی كوردستان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، نه له كوردستانیه‌ت تێگه‌یشتوون، نه ده‌زانن كوردایه‌تی چییه”.
ستران عه‌بدوڵڵا لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێکدا رایگەیاندووە: “ئه‌وانه‌ی كه قه‌زیه‌ی بودجه ئیستیحقاق خهتهرانی خه‌ڵكی كوردستان، شاره‌كانی كوردستان سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌وانه‌ی كه داكۆكیكردن له مافی ئه‌و خه‌ڵكه به له‌تكردنی كوردستان و سیاسه‌ت دژی كوردستان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، نه له كوردستانیه‌ت تێگه‌یشتوون، نه ده‌زانن كوردایه‌تی چییه”.
بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات: “ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت ته‌عریفێك بده‌ن به كوردستان كه یه‌كسانه به زوڵم و زۆر، كه یه‌كسانه به پێنه‌دانی مووچه‌ی خه‌ڵك، یه‌كسانه به پاشه‌كه‌وت یه‌كسانه به قوتدانی قوتی خه‌ڵك”.