سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی نوێی سەبارەت بە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بڵاو کردەوە و دەڵێت؛ هیوادارم بەهەستی بەرپرسیارێتی نیشتمانپەروەری مامەڵەی پڕۆژە یاسای بودجە بکەن.
دەقی پەیامەکە
“هیوادارم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بە هەستی بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە مامەڵە لەگەڵ پرۆژەیاسای بودجەدا بکەن و پارێزگاریی لە قەوارەی هەرێم و مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی بکەن، دژی هەر هەوڵێکتش بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێم بووەستنەوە”.