گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، بڕیاره حاجیانی هه‌ولێر و دهۆک له ده‌روازه‌ی پردێیه‌وه بچنه ناو كه‌ركووک و حاجیانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیانیش له هه‌مان كاتدا له رێگه‌ی چیمه‌نه‌وه بگه‌نه كه‌ركووک.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، داوا لە كه‌سوكاری حاجیان کراوە كه له شوێنه‌كانی خۆیان ماڵئاوایی له حاجییه‌كانی خۆیان بكه‌ن چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه‌یان پێ‌نادرێت به ئۆتۆمبیلی خۆیان یاوه‌ری كاروانی حاجیان ببن و هه‌موو پاسه‌كان به‌یه‌ک كاروان دەچنە ناو كه‌ركووک و له‌وێیه‌وه به‌ره‌و سعوودیه‌وه به‌رێ ده‌كه‌ون به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق.
سه‌باره‌ت به گه‌شتی ئاسمانی حاجی هەرێمی کوردستان بەرەو سعوودیە، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه رۆژی ١٢ی حوزەیران یه‌كه‌م كاروانی حاجیان به رێگه‌ی ئاسمانی له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه به‌ره‌و سعوودیه گه‌شت ده‌كه‌ن.
ئەوەش هاتووە کە به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی تیمێكه‌وه یاوه‌ری حاجیان ده‌بێت به رێگه‌ی وشكانی تاوه‌كو ده‌گه‌نه ده‌روازه‌ی عه‌رعه‌ر و له‌ویش له لایه‌ن نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌وه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ک بۆ پێشوازیكردن له حاجیان كراوه تاوه‌كو حاجیان به كه‌مترین كات بچنه ناو خاكی سعوودیه‌وه و هه‌ر له ده‌روازه‌ی سعوودیشه‌وه له رێگه‌ی تیمێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕهوە پێشوازییان لێ ده‌كرێت.