ڕووسیا، ئۆکراینا بە خاپوورکردنی بەنداوی کاخۆڤکا تۆمەتبار دەکات



ڕووسیا ئۆکراینای لە بەردەم دادگای دادی نێودەوڵەتیی بە خاپوورکردنی بەنداوی کاخۆڤکا تۆمەتبارکرد.

 

دیپلۆماتکاری ڕووسی، ئەلیکساندەر شولیگین لە بەردەم دادگای دادی نێودەوڵەتیی لە لاهای ڕایگه‌یاند “ئۆکراینا بەنداوەکەی تەقاندەوە” و هەموو ئەو تۆمەتانەی ئۆکرایناشی ڕەتکردەوە کە مۆسکۆ بە بەرپرسیار لەو تەقینەوەیە ده‌زانێت.

 

ئەلیکساندەر شولیگین، ئۆکراینای بەوە تۆمەتبار کردووە کە بە ئەنقەست رێژەی ئاوی گلداوەی لە کۆگاکانی بەنداوەكه‌ بۆ ئاستێکی زیاتر بەرزکردووەتەوە.

 

وتیشی: “رژێمی کیێڤ لە شەوی ٦ی حوزەیران تەنها هێرشی مووشەکی نەکردە سەربە بەنداوەکە، بەڵکو بە ئەنقەست رێژەی ئاوی بەنداوەکەی بۆ ئاستێکی زیاتر بەرزکردەوە لە ڕێگەی کردنەوەی دەرگاکانی بەنداوەکە لە وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی کارۆئاوی”.

“ئۆکراینا هێرشی پێچەوانەی بۆسەر هێزەکانی ڕووسیا دەست پێکرد”
پێت “ئۆکراینا هێرشی پێچەوانەی بۆسەر هێزەکانی ڕووسیا دەست پێکرد”
ئینته‌رمیلان و مانچێسته‌رسیتی گه‌یشتنه‌ ئیستانبوڵ
دوات ئینته‌رمیلان و مانچێسته‌رسیتی گه‌یشتنه‌ ئیستانبوڵ
پەیوەندیدار