سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له دیداری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی كوردستان پێزانینی خۆی به‌رامبه‌ر به رۆڵی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له مێژوو، گه‌شه‌ی كولتووری و هۆشیاری گه‌لی كوردستان دووپات كرده‌وه، ڕایگەیاند، هونه‌رمه‌ندانی كوردستان هونه‌ره‌كه‌یان بخه‌نه خزمه‌تی دۆزی ڕه‌وای كوردستان و هۆكارێك بێت بۆ قووڵبوونەوەی خۆشەویستیی نیشتیمان و پێكەوەژیان و مرۆڤدۆستی.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ (پێنج شه‌ممه 8ـی حوزه‌یرانی 2023) مه‌سعود بارزانی له سه‌ڵاحه‌ددین پێشوازی لە ژمارەیەك لە هونەرمەندانی كوردستان كرد و له دیداری نێوانیاندا، ڕۆڵی هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی لە مێژوو، گەشەی كولتوور و هۆشیاریی گەلی كوردستان به‌رز نرخاند، به‌تایبه‌تی له ناساندنی دۆزی گه‌لی كوردستان.
بارزانی له‌و دیداره‌دا، وێڕای به‌رزنرخاندنی هونه‌ر و ڕۆڵی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له به‌ره‌وپێشبردن و ناساندنی دۆزی كورد، هاوكات لەبارەی بارودۆخی سیاسی بەرچاوڕوونیی پێویستی بۆ ئامادەبووان خسته‌ڕوو.
بارزانی له‌و دیداره‌دا جه‌ختیكرده‌وه، ئەو ڕۆڵەی هونەرمەندێك بۆ ناساندنی گەلەكەی دەیگێڕێت دەكرێ زۆر لە ڕۆڵ و كاریگەریی سیاسییەكان لە ناساندنی دۆزی گەلی كوردستان زیاتر بێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به پێویستی زانی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان هونه‌ره‌كه‌یان له خزمه‌تی دۆز و مافی ره‌وای گه‌لی كوردستان و قووڵبوونەوەی خۆشەویستیی نیشتیمان و پێكەوەژیان و مرۆڤدۆستی، ڕه‌نگ بداته‌وه.
بارزانی وێڕای ده‌ربڕین و نیشاندانی هاوسۆزی خۆی بۆ كێشە و داواكاریی هونەرمەندانی كوردستان، هاوكات پشتوانی ته‌واوه‌تی بۆ داواكاری هونه‌رمه‌ندان ده‌ربڕی و هیوای خواست هونەرمەندان بتوانن بە ئاسوودەیی و بێ گرفت خزمەتی پێشخستنی فەرهەنگ و هونەری كوردستان بكەن.