جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق هه‌ماهه‌نگ بن تا له‌نزیكترین كاتدا هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت وە دەشڵێت: “ناكۆكییەكان كاریگەری خراپی لەسەر گوزەرانی هاووڵاتیان كردووە و پێگەی هەرێمی لاواز كردووە”.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێم پێشوازی كرد له ئه‌لینا رۆمانۆڤسكی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق و له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا دۆخی ناوخۆی هه‌رێم و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و چۆنییه‌تی هاوكاریكردنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له كوردستان تاوتوێ كران.
بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران، باڵیۆزی ئه‌مریكا باسی سه‌ردانه‌كه‌ی خۆی بۆ شاری سلێمانی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كرد.
قوباد تاڵەبانی ده‌ستخۆشی له باڵیۆزی ئه‌مریكا كرد بۆ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان و هیوای خواست باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ له‌مه‌ودوا زیاتر و له نزیكه‌وه كار له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوانه بكات و زیاتر هاوكاربێت له گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له كوردستان.
ڕاشیگەیاند، “نابێت وڵاتانی دۆست و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ته‌نها گرنگی به رێكخراوه‌كانی شاره گه‌وره‌كان بده‌ن، به‌ڵكو پێویسته هاوكاری رێكخراوه‌كانی شارۆچكه‌كانی دیكه‌ش بكه‌ن تا كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان گه‌شه بكات”.
قوباد تاڵه‌بانی نه‌یشارده‌وه، كه نیگه‌رانه له به‌رده‌وامی ناكۆكییه سیاسییه‌كان، به‌وپێیه‌ی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتییان دروست كردوه و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشی له به‌غدا لاواز كردوه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیش، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند، “پێویسته هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت تا بتوانرێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا و به باشترین شێوه هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت” و داواشیكرد، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان هاوكاربن و ڕۆڵی خۆیان ببینین له نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونی لایه‌نه‌كان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق كرا، له‌مباره‌یه‌شه‌وه قوباد تاڵه‌بانی هیوای خواست یاساكه به جۆرێك په‌سند بكرێت، كه له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو عێراقدا بێت.
داواشیكرد، په‌رله‌مانتارانی عێراق له‌كاتی ده‌نگدان به پڕۆژه یاساكه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو هاووڵاتییانی عێراق له‌به‌رچاو بگرن.