یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە لەزاری بەرپرسێکی خۆیەوە ئەشکرای کرد ، ئەمڕۆ لەپەرلەمانی عێراق فراکسیۆنی سەوز دەدنگ بە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق دەدەین .
غیاس سورچی بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە موصل ، ئەوەی خستەڕوو کە ئەندامانی فراکسیۆنی سەوز لە بەغدا ئاگادار کراونەتەوە بۆ چونەنێو هۆڵی پەرلەمان و دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساکە.
غیاس سورچی ،ڕاشیگەیاند “فراکسیۆنی سەوز لەهەردوو حاڵەتەکەدا دەنگ بە پرۆژە یاساکە دەدەن ، ئەگەر ڕێککەوتن کرا لەسەر ماددەی 13 و 14 یان نا”
لەبارەی ڕێککەوتنەکەی دوێنێشەوە ئەو بەرپرسەی یەکێتی وتی ” ئەوەی دوێنێ ڕویدا بەبۆچوونی ئێمە ڕێککەوتن نییە بەڵکو تەنها گفتوگۆ و لێکتێگەشتن بووە و تائێستا ئێمە هیچ زانیارییەکمان بەدەست نەگەشتتوە کە ئایا بە تەواوی گەشتوونەتە ڕێککەوتنی تەواو یان لەسەر چەند بڕگەیەک ڕێککەوتون”.
بڕیاربوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بەڵام دانیشتنەکە دواخرا بۆ کاتژمێر ٨ ی شەو.