لەسەر ئاستی جیهان، یانەی مانچستەر سیتی دەوڵەمەندترین یانەی تۆپی پێیە



بەگوێرەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن کۆمپانیای براند فینانس ئەنجامدراوە، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی کە بەهاکەی یەک ملیار و ٥٦٢ ملیۆن دۆلارە، دوای ئەویش یانەی ریال مەدرید بە بەهای یەک ملیار و ٥١٣ ملیۆن دۆلار و بارسێلۆنا بە یەک ملیار و ٤٢٥ ملیۆن دۆلار سێ دەوڵەمەندترین یانەی جیهانن.
١٨ یانەی ئینگلیزی، ١٠ یانەی ئەڵمانی، نۆ یانەی ئیسپانی و شەش یانەی ئیتاڵی ناویان لە لیستی ٥٠ دەوڵەمەندترین یانەی جیهاندا هاتووە، هیچ کامێک لە یانە تورکییەکان ناویان لە لیستەکەدا نەهاتووە.

 

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لەلایەن کۆمپانیای براند فاینانس ئەنجامدراوە، یانەی مانچستەر سیتی بە بەهای یەک ملیار و ٥٦٢ ملیۆن دۆلار بووە دەوڵەمەندترین یانەی تۆپی پێی لەسەر ئاستی جیهان و کۆی گشتیی بەهای ١٠ یانەی ریزبەندیی یەکەم کە لە لیستی بە بەهاترین یانەکانی جیهاندا ناویان هاتووە، گەیشتووەتە ١٦ ملیار و ٣٦٩ ملیۆن دۆلار.

یانەی مانچستەر سیتی کە ئەم وەرزە دوای بردنەوەی پرێمەرلیگ، توانی نازناوی جامی یەکێکیی ئینگلتەراش بۆخۆی دەستەبەر بکات، بە بەهای یەک ملیار و ٥٦٢ ملیۆن دۆلار، هاتە یەکەمی ریزبەندیی دەوڵەمەندترین یانەکانی تۆپی پێی جیهان، بەم شێوەیە ریزبەندیی یەکەمی بە ریال مەدرید چۆڵ کرد، کە ماوەی چوار ساڵ بوو پێشەنگی لیستەکەی گرتبوو.

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە بەهای یەک ملیار و ٥١٣ ملیۆن دۆلار بۆ پلەی دووەم دابەزی، بارسێلۆنای رکابەریشی بە یەک ملیار و ٤٢٥ ملیۆن دۆلار پلەی سێیەمی گرتووە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکە بەهاکانی دەوڵەمەندترین یانەکانی تۆپی پێ لەسەر ئاستی جیهاندا (بە ملیۆن دۆلار) بەم شێوەیەن:

​​​​​​​

بەهاکانیان  وڵات  یانە ریزبەندیی ساڵی ٢٠٢٣
١،٥٦٢،٤٨ ئینگلتەرا مانچستەر سیتی ١
١،٥١٢،٩٢ ئیسپانیا ریال مەدرید ٢
١،٤٢٥،٠٢ ئیسپانیا بارسێلۆنا ٣
١،٤١٢،٠١ ئینگلتەرا مانچستەر یونایتد ٤
١،٤١٠،٦٨ ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ ٥
١١٧٤،٠٤ فەڕەنسا پاریس سانت جێرمان ٦
١،١٤٠،٤٩ ئەڵمانیا بایەرن میونخ ٧
٩٤٠،٢٧ ئینگلتەرا ئەرسناڵ ٨
٩٣١،٠٧ ئینگلتەرا تۆتنهام ٩
٨٩٢،٧٧ ئینگلتەرا چێڵسی ١٠
٦٥٤،٨٤ ئیتاڵیا یۆڤانتۆس ١١
٥٧٠،١٧ ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ مەدرید ١٢
٥٦٢،٢٤ ئەڵمانیا بروسیا دۆرتمۆند ١٣
٥٢٨،٠٥ ئیتاڵیا ئینتەر میلان ١٤
٣٧١،٤ ئیتاڵیا ئەی سی میلان ١٥
٣١٩،٦٣ ئینگلتەرا وێست هام یونایتد ١٦
٢٥٩،٢٢ ئینگلتەرا نیوکاسڵ یونایتد ١٧
٢٤٨،٨ ئیتاڵیا ناپۆلی ١٨
٢٣٠،٨ ئەڵمانیا لایپزیک ١٩
٢٢١،٧٥ ئینگلتەرا ئەستۆن ڤێلا ٢٠
ئاری هەرسین دەبێتە مامۆستا
پێت ئاری هەرسین دەبێتە مامۆستا
بەخێوکردنی گامێش، ئەو کارەی بەرەو نەمان دەچێت لە عێراقدا
دوات بەخێوکردنی گامێش، ئەو کارەی بەرەو نەمان دەچێت لە عێراقدا
پەیوەندیدار