ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی بودجە ئەنجامدەدرێت، بەهای دینار لە بازارەکانی دراودا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.
بڕیارە کاتژمێر هەشت و نیو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تێپەڕاندنی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣- ٢٠٢٤-٢٠٢٥ ئەنجامبدرێت.
لەگەڵ ڕاگەیاندنی کاتی تێپەڕاندنی بودجە، بەهای دینار گۆڕانکارییەکی کەمی بەخۆیەوە بینی، بەڵام ئەمڕۆ بەهای دینار بەرزبووەوە.
ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە دەبێت بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لەنێوان ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ بۆ ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ یاریدەکات، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراودا بەهای دیناری بەرزبووەوە.
ئێستا لە سلێمانی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ٤٠٠ دینارە، پێشبینیدەکرێت تا ئێوارە بەهای دۆلار زیاتر داببەزێت، لە ئەگەری پەسەندکردنی بودجەشدا بەهاکەی زۆر زیاتر دادەبەزێت.