ئەمڕۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە دەکرێت



ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجامدەدرێت، سەرۆککۆماریش داوادەکات بودجە پەسەندبکرێت.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ دانیشتن لەپێناو دەنگدانی کۆتایی بۆ پڕۆژەی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ ئەنجامدەدات.

لە ڕاگەیاندراوێکدا د.لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق داوا دەکات پەرلەمان عێراق بڕیارێکی دروست بدات، بودجە لە بەرژوەندی سەرجەم گەلی عێراق پەسەندبکرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، شەقامی عێراق بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی پەسەندکردنی بودجەی عێراق دەکات، هەر دواکەوتنێکی پەسەندکردنی بودجە دەبێتە ڕێگر لەبەردەم کارو چالاکییەکانی حکومەت و زیان بە پێداویستییەکانی هاووڵاتیان دەگەیەنێت.

تا ئێستا دیارنییە لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق چی ڕوودەدات، هیچ زانیارییەکی کۆتایی لەبارەی گۆڕانکارییەکی لیژنەی دارایی پەرلەمان لەبارەی هەرێمی کوردستان نییە، بۆیە هەمووان چاویان لەسەر دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان و ماددەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستانە لە بودجەی عێراقدا.

لە هەولێر، بۆ یەکەمجار سیستمی دراگۆن بۆ پووچەڵکردنەوەی مین تاقیکرایەوە
پێت لە هەولێر، بۆ یەکەمجار سیستمی دراگۆن بۆ پووچەڵکردنەوەی مین تاقیکرایەوە
بەهۆی ژەهراویبوون بە “مەی” ٣٠ کەس لە ڕووسیا گیانیان لەدەستدا
دوات بەهۆی ژەهراویبوون بە “مەی” ٣٠ کەس لە ڕووسیا گیانیان لەدەستدا
پەیوەنیدر