ئاسایشی هەولێر رایگەیاند،تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێریان دەستگیرکردووە”
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر (3) ئەندامی خانەوادەیەك لە ماڵەكەی خۆیاندا، كە پێكهاتبوون لە پیاوێكو هاوسەرەكەی و منداڵێكی كچی، بەناوەكانی (عبداللە حمد شێخە، تەمەنە 66 ساڵ)و (فهیم مولود ڕسول، تەمەن 53 ساڵ)و (سانا عبداللە حمد تەمەن 11 ساڵ) کوژران.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر سەبارەت بە كوژرانی ئەو سێ کەسە لەگەڕەكی (سەركارێز)ی شاری هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”دوای رووداوەکە دەستبەجێ لەلایەن تیمەكانمان دەست بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە كرا بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی بكەری ئەم تاوانەو لە ماوەیەكی كەمدا توانیمان ناسنامەی تۆمەتباری سەرەكی ئەم تاوانە ئاشكرا بكەین كە ناوی (كریم كانبی حسن) دانیشتووی هەمان گەڕەكەو بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتبوو”.
لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە”.دوای ئەنجامدانی بەدواداچوونێكی ورد لەلایەن تیمەكانمانە توانرا شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار (كریم) ئاشكرا بكرێت و بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان دەستگیری بكەین.”