وەزیری بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ دابەشكردنی سەبەتەیەكی خۆراكی بەسەر هاووڵاتیاندا.
ئەسیر غرێری، وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە، وەزارەتەكەی ئامادەكاری تەواو كردووە بۆ دابەشكردنی بەشێكی دیكەی سەبەتەی خۆراكی بەسەر هاووڵاتیاندا.
ڕاشیگەیاندووە، بەردەوامن لە پڕۆسەی ئامادەكردن و دابین كردنی ماددەكانی بەشەخۆراكی مانگانە بۆ هاووڵاتیان لەسەرجەم پارێزگاكان و وتیشی، “بەشەخۆراك كۆنتڕۆڵی نرخی خۆراكی لە بازاڕەكاندا كردووە”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا دەستیان كردووە بە دابەشكردنی بەشێكی دیكەی بەشەخۆراك دوای ئەوەی بڕێكی زۆری خۆراك گەیشتۆتە كۆگاكان، ئەوەش لەپێناو دابین كردنی ئاسایشی خۆراكی هاووڵاتیان.
بە وتەی وەزیری بازرگانی، ماددەكانی خۆراك پێكهاتوون لە برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنییەكان لە نیسك و نۆك و فاسۆلیا.