وه‌زیری نه‌وتی عێراق ماوه‌ی توانای پشتپێبه‌ستنی ناوخۆی به غاز دیاریده‌كات، هاوكات ئاماژه به پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌كات كه خواستی به‌رهه‌مهێنانی رێژه‌یه‌كی زیاتری غازی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پلانێكی درێژخایه‌نی هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنانی زیاتری نه‌وت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پڕۆژه‌كانی غاز پێویستی به كات هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی، روونیشیكرده‌وه، جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی غاز پێویستی به سێ ساڵ بۆ پێنج ساڵ هه‌یه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق باسی له‌وه كرد، له ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا عێراق ده‌بێته خاوه‌نی توانایه‌كی باشی ناوخۆیی غاز و به‌ردانه‌وه‌ی بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی و دابینكردنی غاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وتی، وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژی ستراتیژی ده‌كات له به‌سره و ئه‌و پارێزگایانه‌ی دیكه‌ی عێراق كه كێڵگه‌ی نه‌وتیان تێدایه و پڕۆژه‌كان ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی و قوتابخانه و پردی جۆراوجۆر ده‌گرێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جه‌واد ئۆجی، وه‌زیری نه‌وتی ئێران له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی باڵای حكومه‌تی ئێران رایگه‌یاند، ئێران خاوه‌نی دووه‌مین گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی غازی جیهانه و به هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری هه‌ریه‌ك له رووسیا، توركمانستان و قه‌ته‌ر دەبینە ناوه‌ندێكی گه‌وره بۆ ئاڵوگۆڕ و مامه‌ڵه‌ی غاز.
وه‌زیری نه‌وتی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له كابینه‌ی 13 یەمی حكومه‌تی ئێران، چه‌ندین گۆڕان و ڕووداو سه‌باره‌ت به كه‌رتی نه‌وت و غاز و پترۆكیمیایی ڕوویان داوه و بۆ یه‌كه‌م جار توانراوه پاڵاوگه له ئه‌مه‌ریكای لاتین و ڤه‌نزوێلا دروست بكه‌ن، هاوكات جه‌ختیكرده‌وه، تاران هه‌وڵ ده‌دا ئێران بكاته ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی هه‌رێمی بۆ ئاڵوگۆڕ و مامه‌ڵه‌ی غاز.
ئێران لایەنێکی سەرەکییە لە دابینکردنی غازی عێراق و له‌لای ئه‌مه‌ریكاشه‌وه رێگه‌ی پێ دراوه به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی غازی پێویست بۆ عێراق.
له‌لایه‌كی دیكه‌و سعوودیه هه‌وڵ ده‌دا له‌میانی نزیكبوونه‌وه‌ی له ئێران و ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته، سوود له ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و غازی عێراق ببینێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لارینه‌بوونی ئێران سه‌باره‌ت به‌و پرسه به‌س نییه، به‌ڵكو دوو ره‌هه‌ندی دیكه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سعوودیه به‌و خواسته‌ی بگات.
شاره‌زایان و پسپۆڕان و چاودێرانی بواری سیاسه‌ت و وزه، پێیان وایه له ئه‌گه‌ری رازیبوونی ئێران، سعوودیه دوو كۆسپی دیكه‌ی له‌به‌رده‌مدایه، ئه‌وانیش یه‌كه‌م، ئاماده‌یی عێراق كه تا چه‌ند پێشوازی له وه‌به‌رهێنانی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌و شێوه‌ی سعوودیه دەكات؟
دووه‌میش په‌یوه‌ندی به ناڕازیبوونی ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه، كه پێی وایه به‌شداربوونی سعوودیه له پڕۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه، زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نێوانیان ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی “العرب”ـی له‌نده‌نی، كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودی، خاوه‌نی توانایه‌كی زۆره به‌تایبه‌تی له بواری وه‌به‌رهێنان، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات بتوانێت له كێبڕكێكانی به‌ده‌ستهێنانی كاركردن له پڕۆژه و كێڵگه‌كانی عێراق پشكی هه‌بێت.