وەزیری کارەبای هەرێم: وەزیری کارەبای عێراق سوپاسی کردین



وەزیری کارەبای عێراق سوپاسی وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و رایگەیاند، سوودێکی زۆریان وەرگرتووە لە پێشکەوتنەکانی کارەبای هەرێم لە پڕۆژەکان و سیستەمە نوێیەکانی بەرهەمهێنانی کارەبادا.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، ۲۹ی تشرینی دووەم، ئەندازیار کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبای حکوومەتی عێراق کۆبووەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێم رایگەیاند،”لە ئێستادا هەرێمی کوردستان لە ڕێگای دانانی سیستەمی پێوەری زیرەک توانیویەتی دادپەروەریی دابەشکردنی کارەبا بۆ هاوبەشانی دابین بکات.”

هەروەها وەزیری کارەبای عێراق سوپاسی وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە هاوکارێکی باش بوون بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ ئاوارەکان و سوودێکی زۆریان وەرگرتووە لە پێشکەوتنەکانی کارەبای هەرێم لە پڕۆژەکان و سیستەمە نوێیەکانی بەرهەمهێنانی کارەبادا.

لە سلێمانی بەهۆی لێچونی غازەوە مۆتێلێک داخرا
پێت لە سلێمانی بەهۆی لێچونی غازەوە مۆتێلێک داخرا
شارەوانی سلێمانی: لە ٧ مانگدا ٣٠٠ هەزار مەتر دووجا قیرتاوکراوە
دوات شارەوانی سلێمانی: لە ٧ مانگدا ٣٠٠ هەزار مەتر دووجا قیرتاوکراوە
پەیوەنیدر