ترکی عتێبی، سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی پشتڕاستی کردەوە، کە کۆبونەوەی لایەنەکان بەڕێککەوتن لەگەڵ کورد کۆتایی هات بۆ تێپەڕاندنی بودجە و سبەینێش دەنگی پی دەدرێت.
ترکی عتێبی لەلیدوانیکدا بۆ ماڵپەڕی (بعداد الیوم ) وتی، “کۆبوونەوەکە بەشیوەیەکی ئیجابی بەڕێوەچوو و ڕێککەوتنی باش کراوە بەتایبەت ڕێککەوتن لەگەڵ کوردەکان کرا وسبەینێ پرۆژە یاسای بودجە لەپەرلەمان تێدەپەڕێت.
هاوکات ئەوەشی ئاشکراکرد، کێشەکانیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان چارەسەر کردووە و ڕێککەوتنی تەواو کراوە و ئامادەبونیان دەبێت لەدەنگدان لەسەر پرۆژەکە.
ئەو بەرپرسەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەشی خستەروو، رێکكەوتنەکان سەبارەت بووە بە مەلەفی نەوت و بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی ئەو هەژمارە بانکییەی، کە بۆ فرۆشتنی نەوتی کوردستان دادەنرێت.