شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی ٧ مانگدا ٣٠٠ هەزار مەتر دووجا قیرتاو کراوە.
شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی (ئایار)وە، سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتی چاکسازی و نۆ ژەنکردنەوەی بۆ شەقام و کۆڵانەکانی ناو شاری سلێمانی ئەنجامداوە، کە هەڵمەتەکە لە (١-٥-٢٠٢٢ تا ٢٩-١١-٢٠٢٢) بەردەوام بوو.
دەشڵێت، ئەم هەڵمەتانە لەسەر داهاتی شارەوانیی سلێمانی ئەنجامدراوە، کە نزیکەی (٣٠٠،٠٠٠)م٢ قیركراوە.