ئەمساڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پلانیدایە سەرجەم دەرچووانی پۆلی ١٢ وەربگرێت، زانکۆی سەڵاحەدین ساڵانە چوار بۆ پێنج هەزار خوێندکار وەردەگرێت.
د.کارزان کازم، بەڕێوەبەری گشتی تۆماری زانکۆی سەڵاحەدین لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ساڵانە لە زانکۆی سەڵاحەدین چوار بۆ پێنج هەزار خوێندکار بە سێ سیستمی کۆرسات، ئێواران و پارالێڵ وەردەگیرێت.
پلانیان هەیە ئەمساڵ ئەو ژمارەیە زیاتر بکەن، بەتایبەت کە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان پلانی هەیە سەرجەم یاخود زۆرینەی دەرچوانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی وەربگرێت.
هاوکات پلانی بۆ زیادکردنی کورسییەکانی پارالێڵ هەیە.
زانکۆی سەڵاحەدین یەکێکە لە ١٠ گەورەترین زانکۆکانی عێراق، ٨٣ بەش و ٩٠ پڕۆگرامی خوێندنی هەیە، ئەگەر هەیە ئەمساڵ شەش بۆ حەوت هەزار خوێندکار وەربگرێت.