بڕی باران بارینی ئەمڕۆ و کەشوهەوای ئەمشەو سبەینێ راگەیەندرا



وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشبینى دەکرێ ئەمشەو ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور بێت لە گەڵ ئەگەری بارینى کەمێک نمە باران و بروسک لە ناوچەى جیا جیا بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکانى باکور و ڕۆژئاوای هەرێم.

لای خۆشییەوە ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، ئاسمان هه‌ور و هه‌تاو ده‌بێت له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی ڕاپه‌ڕین و باڵه‌كایه‌تی ئه‌گه‌ری هه‌ندێك باران و بروسك هه‌یه‌ سه‌نته‌ری شاره‌كان ئه‌گه‌رێكی لاوازه‌ و زیاتر خۆر و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت سبه‌ی خێرایی با به‌ڕێژه‌ی ١٩ كیلۆمه‌تر چالاكه‌ له‌سه‌عاتێكدا، هەروەها پله‌كانی گه‌رماش ٢ پله‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و هه‌ست به‌گه‌رمی زیاتر ده‌كرێت

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌گه‌ری حاڵه‌تی له‌ناكاوو یان گۆرانكاری خێرا یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌گه‌ره‌ به‌هێزه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا سه‌نته‌ری شار ئه‌گه‌ری بارانبارینی نییه‌.

بارانى ١٢ کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمە
هەولێر دڵۆپ دڵۆپ ( لە بەشى ڕۆژئاوای شارەکە ڕیژەیەکى زیاتر باران باری)
پیرمام ٠,٣ ملم
شەمامک ٠,١ ملم
حاجى ئۆمەران ٠,٤ ملم

کارەبای دوکان هەلی کاری راگەیاند
پێت کارەبای دوکان هەلی کاری راگەیاند
بە ئامادەبونی سەرۆک کۆماری ئێران “فەتاح”ە  ئاشکرا کرا
دوات بە ئامادەبونی سەرۆک کۆماری ئێران “فەتاح”ە  ئاشکرا کرا
پەیوەنیدر