پرسی سەربازی زۆرەملێ‌ سەرهەڵدەداتەوە



سەركردەیەكی هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ڕایدەگەیەنێت، یاسای سەربازی زۆرەملێ‌ زۆر گرنگە، بەڵام بەبێ‌ ڕێككەوتنی سیاسی ناتوانێت ئەمساڵ لەدایك ببێت.

عەقیل ڕەدینی، سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی (المعلومە) ڕایگەیاندووە، یاسای سەربازی زۆرەملێ‌ چەند جارێك لەلایەن حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانەوە خراوەتە بەردەم پەرلەمان و دواتر گەڕاوەتەوە بەهۆی بوونی بۆچوونی جیاواز و ڕێكنەكەوتنی گروپە سیاسییەكان لەسەر یەك بنەما، چونكە هەریەكەیان داوای هەمواركردنەوەی كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، یاساكە زۆر گرنگە، بەڵام بەبێ‌ بوونی هەمواركردنەوە و ڕێككەوتنی سیاسی وای كردووە تێپەڕاندنی زۆر قورس بێت لە پەرلەمان.

ئاشكراشی كردووە، زۆر قورسە لەمساڵدا پڕۆژە یاساكە بخرێتەوە بەردەم پەرلەمان، بەڵام دەكرێت لە ساڵی 2024 بخرێتەوە بەردەم پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەری دوای هەمواركردنەوەی بەپێی ڕێككەوتنی لایەنەكان و ببێتە پڕۆژەیەكی نوێ‌.

 

ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکاندا دەگرێت
پێت ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکاندا دەگرێت
لە چەند شوێنێكی سلێمانی نرخی كارەبا گران كرا
دوات لە چەند شوێنێكی سلێمانی نرخی كارەبا گران كرا
پەیوەنیدر