١٠ کەس لەسەر بەکارهێنانی پارەی ساختە و ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران



لە ئیدارەی راپەڕین ١٠ کەس لەسەر بەکارهێنانی پارەی ساختە و ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرین بڵاویکردووەتەوە، ١٠ کەس دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر بڕی نیو كیلۆ ماددەی هۆشبەر و زیاتر لە یەك ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دیناری ساختە لەگەڵ كڵاشینكۆفێك و دوو دەمانچەی بێ مۆڵەت.

دەشڵێت، لەناو گیراوەكاندا بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەری تێدایە و دانیشتووی رانیە و حاجیاوا و چوارقوڕنەن و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

شارەوانی سلێمانی: لە ٧ مانگدا ٣٠٠ هەزار مەتر دووجا قیرتاوکراوە
پێت شارەوانی سلێمانی: لە ٧ مانگدا ٣٠٠ هەزار مەتر دووجا قیرتاوکراوە
ئێران 1.6 ملیار یورۆ لە عیراق وەردەگرێت
دوات ئێران 1.6 ملیار یورۆ لە عیراق وەردەگرێت
پەیوەنیدر