بەتۆمەتی ھەوڵدان بۆ غەشكردن لە تاقیكردنەوەكاندا 6 كەس دەستگیركران



مەفرەزەكانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی كوردسات بەھاوكاری ھۆبەی جوڵانی نەھێشتنی تاوان، 6 تۆمەتبار دەستگیر دەكەن، كە بەنیازبوون لەیەكێك لەخوێندنگاكانی شاری سلێمانی و لەكاتی تاقیكردنەوە گشتییەكاندا غەش (قۆپیە) بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنی چەند تۆمەتبارێك، كە بەنیازبوون لەیەكێك لەخوێندنگاكانی شاری سلێمانی و لەڕێی ئامێری بێ تەل و موبایلەوە لەتاقیكردنەوە گشتییەكاندا غەش بكەن، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا 6 تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی كوردسات بەھاوكاری ھۆبەی جوڵانی نەھێشتنی تاوان دەستگیربكرێن.

ڕاشیگەیاندووە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر 4 ئۆتۆمبێل و ژمارەیەك ئامێری بێ تەل و موبایل و چەند كەلوپەلێكی تردا كە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ غەشكردن بەكاریبھێنن.

لەئێستادا تۆمەتباران (د، ك، ع لەدایكبووی ١٩٩٧) و (ج، ع، ح لەدایكبووی ١٩٩٦) و (ش، م، أ لەدایكبووی ١٩٨١) و (ھ، د، م لەدایكبووی ٢٠٠٢) و (ھ، إ، أ لەدایكبووی ١٩٩٨) و (پ، خ، أ لەدایكبووی ٢٠٠٤) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٢٤٠ لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

درۆنێک لەم ناوچەیەی کوردستان کەوتە خوارەوە
پێت درۆنێک لەم ناوچەیەی کوردستان کەوتە خوارەوە
ئەردۆغان وتەبێژی دیاری كرد و نازناوێكیشی پێ‌ بەخشی
دوات ئەردۆغان وتەبێژی دیاری كرد و نازناوێكیشی پێ‌ بەخشی
پەیوەنیدر