سۆران عومەر: حکومەتی هەرێم ئیتر هیچی نەماوە



سۆران عومەر ڕایگەیاند، بەشێکی هێزە سیاسییەکان بۆیە نایانەوێت پاشەکەوتی مووچە لە بودجەی عێراقدا پەسەند بکرێت، تا ئەگەر حکومەت جێبەجێی نەکرد نەتوانێت لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای لە دژی تۆماربکرێت.

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، مووچەخۆران هێندە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بێهیوان، کە پەنا دەبەنە بەر مەرجەعی باڵای سیستانی و بەرپرسانی عەرەب تا پاڵپشتیان بکات.

سۆران عومەر پاڵپشتی لە ماددەی گەڕانەوەی پاشەکەوت لە یاسای بودجە دەکات، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەپێی پڕۆژە یاسای بودجە هەر مانگێک حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵگەنامە و وردەکاری چۆنیەتی خەرجکردنی بودجە بۆ عێراق نەنێرێت، بۆ مانگی دواتر عێراق بوودجە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت.

“هەرێم ئیتر ناتوانێت بە دڵی خۆی پارە تەخشان و پەخشان بکات”.

لەبارەی بەشێک لە هەوڵەکان بۆ لابردنی ئەو ماددەیەی حکومەتی هەرێم ناچار بە گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی مووچەخۆران دەکات، وتی “ئەوانەی دەیانەویت ئەو بڕگەیە نەچێتە یاسای بودجەوە، بۆ ئەوەیە کە سبەینێ حکومەت نەچووە ژێر باری جێبەجێکردنی بڕگەی دانەوەی پاشەکەوت، لە دادگای فیدڕاڵی شکاتی لێنەکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی هەرێم ئێستا هیچی نییە، بۆشایی یاسایی هەیە، کۆمسیۆن شەرعیەتی نەماوە، پەرلەمان هەڵوەشاوەتەوە، “خۆشبەختانە نەوتی لەدەستداوە”.

 

شەقامێکی ٣٠ مەتری لە سلێمانی دروستدەکرێت
پێت شەقامێکی ٣٠ مەتری لە سلێمانی دروستدەکرێت
میسی هەوادارانی لە دوو دڵیدا هێشتووەتەوە
دوات میسی هەوادارانی لە دوو دڵیدا هێشتووەتەوە
پەیوەنیدر