ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق، کۆی یەدەگی دۆلار و زێڕی تا کۆتایی مانگی پێنج بڵاوکردەوە، لە ڕیزبەندی چوارەمینی وڵاتانی عەرەبیدا لە قەبارەی یەدەگدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڵاوکردووەتەوە، عێراق١٣٢ ملیار و ٧٦٥ ملیۆن دۆلاری یەدەگی هەیە، بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو ئەم یەدەگە نزیکی دوو هێندە زیادیکردووە، ساڵی ٢٠٢١ یەدەگی دۆلاری عێراق ٦٢ملیار و ١٠١ ملیۆن دۆلار بووە.
یەدەگی زێڕی عێراق ئێستا ١٣٢.٧ تۆن زێڕە، لە ساڵی ٢٠٢٢ دا٩٦.٤ تۆن بووە.
عێراق بەم یەدەگەی ئێستا لە ڕیزبەندی وڵاتان بۆ یەدەگ پلەی بەرزبووەتەوە، لە ٣٨ەوە ئێستا لە پلەی ٣٠یەمیندایە، چوارەمی وڵاتی عەرەبییە.