لە سنووری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێک بەناوی “هۆشیار حەسەن زادە تەمەن 20 ساڵ دەکوژن.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی ناوچەکە “هێزەکانی ئێران هێرش دەکەنە سەر ژمارەیەک کۆڵبەر لە نزیک گوندی “زەلە” لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆیەوە کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٠ ساڵ، بەناوی “هۆشیار حەسەن زادە دەبێتە قوربانی.
زۆرێک لە هاونیشتیمانیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچە سنوورییەکان، لەنێوان سنوورەکانی باشور و باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دەسکەوتنی بژێوی کاری کۆڵبەری دەکەن ، ئەوەش بەهۆی خراپی باری ژیان و ئەو بێکارییەی لەو ناوجانەدا هەیە.
ساڵانە لەپاڵ کارەساتە ژینگەیەکانی وەک لافاو و داڕمانی بەفر و کەوتنەخوارەوە، سەدان کۆڵبەری کورد دەکەونە بەر دەستڕیژی گولەی هێزەکانی ئێران، ئەم کۆڵبەرانە بەهۆی دۆخی سەختی بژێوی و سیاسەتی برسیکردنی تاران بۆ سەر هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناچارن ئەم کارە بکەن و ژیانیان بخەنە مەترسییەوە.