ئەمڕۆ دوو شەمە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند ، کە بڕیارە ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 7/5/2023 باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە سعودیە بکرێتەوە.
پاش تێپەڕبونی سێ مانگ لەو ڕێکەوتنەی کەلەنێوانیاندا کرا دوای ئەوەی پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە گەشتە لێواری پچڕاندن و لێترازان، بڕیارە تاران لە ریاز کونسوڵخانەی وڵاتەکەی بکاتەوە.
دوای چەند رۆژ دانوستاندن لە پەکینی پایتەختی چین، مساعد بن محەممەد ئەلعەبیان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی سعودیە و عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان واژۆ کرد.
بەپێی دەقی رێککەوتنێک کە دوانیوەڕۆی رۆژی هەینی 10-03-2023 لە میدیای ئێران بڵاوکرایەوە، تاران و ریاز رێککەوتوون تاوەکو دوو مانگی دیکە پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە و باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەکانی دیکەیان لە وڵاتانی یەکدی بکەنەوە.