پەڕلەمانتاران داوای تێپەراندنی پرۆژەیاسای بودجە دەکەن



بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق لەهەوڵی کۆکردەنەوەی واژۆن بۆ دەنگدان و پەسەند کردنی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023-2024-2025 ،هاوکات بە نوسراوێکی فەرمی سەرجەم ئەندامانی  پەرلەمانیان ئاگادار کردۆتەوە بۆ ناونوسین و واژۆکردنی بەیاننامەکەیان و داوا لەسەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دەکەن بەزوترین کات دانیشتنی یاسایی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر بودجە ڕێکبخرێت و پرۆژە یاسای بودجە ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت .

تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق لە پەرلەمان هەنگاوێکی گرنگە بۆ عێراق و لەهەمانکاتیشدا بۆ هەرێمی کوردستان ، چونکە کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی موچە لەهەرێمی کوردستاندا .

 

ئەمە لە کاتێکدایە، کە یوسف کیللابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق، بە کەناڵی سومەریە نیوزی رایگەیاندووە، ” لیژنەی دارایی پەرلەمان بەردەوامە لە گفتوگۆکانی و سبەینێ دوایین سەرنجەکان لەسەر رەشنوسی یاساکە تاوتوێ دەکرێت و گۆڕانکاریەکان بە کۆتا دەگەن، لەگەڵ سەرۆکایەتی پەڕلەمانیش لە پەیوەندیداین بۆ دیاریکردنی وادەی دانیشتن بۆ پەسەندکردنی یاسای بودجە”.

 

ئێران باڵوێزخانەی خۆی لە سعودیە دەکاتەوە
پێت ئێران باڵوێزخانەی خۆی لە سعودیە دەکاتەوە
ئەلستەر چووە لیڤەرپووڵ
دوات ئەلستەر چووە لیڤەرپووڵ
پەیوەنیدر