مەسرور بارزانی: پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆی لەمساڵدا بکرێت



 

مەسرور بارزانی و باڵیۆزی سوید لە کۆبوونەوەیەکدا جەختیان لە گرنگیی و پێویستی رێزگرتن لە رێککەوتننەکانی نێوان هەردوولا و دابینکردنی ماف و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

 

بە گوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ٥ – ٦ – ٢٠٢٣ لەگەڵ جێسیکا سڤاردسترۆم، باڵیۆزی سوید لە عێراق کۆبووەوە.

 

هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سوید کرد.

 

سەبارەت بە پەیوەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، مەسرور بارزانی و باڵیۆزی سوید لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە گرنگیی و پێویستی رێزگرتن لە رێککەوتننەکانی نێوان هەردوولا و دابینکردنی ماف و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، هەردوو لا، گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان كرد.

 

لای خۆیەوە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردووەتەوە، پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆی لەمساڵدا بکرێت.

 

بەرپرسێکی پێشووی پارێزگای نەینەوا  بە ١٥ ساڵ زیندانیکردن سزادرا
پێت بەرپرسێکی پێشووی پارێزگای نەینەوا  بە ١٥ ساڵ زیندانیکردن سزادرا
بڕگەکانی پرۆژە یاسای بودجە لە “دەستکاریکردنی” کۆتایی نزیک دەبێتەوە
دوات بڕگەکانی پرۆژە یاسای بودجە لە “دەستکاریکردنی” کۆتایی نزیک دەبێتەوە
پەیوەنیدر