باندێكی جادوگەر و ماددەی هۆشبەر دەستگیركران



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی باندێكی ( ٧ ) كەسی بە تۆمەتی (سحر و جادوو) هەروەها بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە لە چەمچەماڵ دەستگیردەكات.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر بنەمای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێری و بەدواداچونی وورد ، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە لە بەرواری ٢٠٢٣/٥/٢٥ لە قەزای چەمچەماڵ 7 كەسیان لە ئەندامانی خێزانێك دەستگیركرد، كە هەستاون بە ئەنجامدانی سحر و جادوو، نوشتە لە هاووڵاتیان بە ڕێگەی جیاواز بۆ مەبەستی جیاواز .

ڕاشیگەیاندووە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستگیرا بەسەر بڕێكی زۆر لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( حەشیش و كریستاڵ).

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەفەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە دەست بەسەر سەرجەم ئەو كەلوپەل و كەرەستە و وێنانەدا گیرا، كە جادو و سحر و نوشتەیان پێوەدەكرد.

ئاشكراشی كردووە، لە ئێستادا تۆمەتبارەكان بە ماددەی ( ٢٥ ) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵیەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە .

هەولێر و بەغدا لەسەر بڕگەی پاشەكەوتی مووچە لە بودجەدا ڕێككەوتن
پێت هەولێر و بەغدا لەسەر بڕگەی پاشەكەوتی مووچە لە بودجەدا ڕێككەوتن
كچە خوێندكارێك لە باڵەخانەیەكی زانكۆ خۆی هەڵدایە خوارەوە
دوات كچە خوێندكارێك لە باڵەخانەیەكی زانكۆ خۆی هەڵدایە خوارەوە
پەیوەنیدر