ژمارەی حاجییانی عێراق و هەرێم گەیشتە نزیكەی 7 هەزار حاجی



دەستەی گشتی حەج و عومرەی عێراق ئاشكرای دەكات، كە ژمارەی حاجییان، كە لە عێراق و هەرێمەوە گەیشتوونەتە مەدینە لە هەڵكشانە.

دەستەی گشتی حەج و عومرەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ژمارەی ئەو حاجییە عێراقیانەی گەیشتوونەتە شاری مەدینە گەیشتۆتە 6 هەزار و 937 كەس، كە 5 هەزار و 499 حاجی بە گەشی ئاسمانی و هەزار و 438 حاجی بە گەشتی وشكانی چوونەتە سعودیە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئامادەكاری تەواویان كردووە بۆ ڕەوانەكردنی 37 هەزار حاجی عێراقی بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج لە تەواوی عێراقەوە، كە گەشتەكانیش لە فڕۆكەخانەكانی (هەولێر و سلێمانی و كەركوك و بەغدا و نەجەف-ەوە دەبن.

 

ئاسایش ئۆتۆمبێلێکی دزراو لە بەغداوە دەگەڕێنێتەوە بۆ سلێمانی
پێت ئاسایش ئۆتۆمبێلێکی دزراو لە بەغداوە دەگەڕێنێتەوە بۆ سلێمانی
دەروازەی سنووری نێوان هەرێم و ڕۆژئاوا دەكرێتەوە
دوات دەروازەی سنووری نێوان هەرێم و ڕۆژئاوا دەكرێتەوە
پەیوەنیدر