ئەردۆغان: پڕۆژەی سەدەی تورکیا جێبەجێ دەکەین



دوای سەرکەوتنی لە هەردوو خوولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان وەک سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی سوێندی یاسایی خوارد و ڕایگەیاند، پڕۆژەی سەدەی تورکیا جێبەجێ دەکەین.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە وتارێكدا ڕایگەیاند، ئەمشەو کابینەی نوێی حکومەت ڕادەگەیەنێت و ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو یەکەم کۆبوونەوەی کابینەکەی ئەنجام دەدات.

وتیشی، “هەرچەندە لە تورکیا خاوەنی ئۆپۆزیسیۆنێکی باش نین و بەرژەوەندی خۆیان دەخەنە پێش بەرژەوەندی گەلەوە، بەڵام لەگەڵ کۆتایی هاتنی رۆژی 28ـی ئایار، قۆناغی هەڵبژاردن کۆتایی هات و ئێمەش نیازی تۆڵەکردنەوەمان نییە و لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەینەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەرەنگاری تیرۆر دەبینەوە. تیرۆر لە وڵاتەکەمان دوور دەخەینەوە و بەڵێن دەدەین پارێزگاری لە تورکیا بکەین.

وتیشی “خاوەنداریی لە برایەتیی دێرین و هەمیشەیی گەلەکەمان دەکەم و کار بۆ بەدیهێنانی ئاشتی دەکەین”.

ئەردۆغان باسی ئەحمەدی خانی (شاعیر و نووسەر و ڕووناکبیری گەورەی کورد) کرد و وتەیەکی ئەوی بە نموونە هێنایەوە و وتی “مرۆڤ ئامانجە، وەکو خانی دەڵێت؛ مرۆڤ ئەو نەخشەیە، کە گەورەترین قەڵەم کێشاویەتی”.

 

نرخی زێڕ زۆرترین شكانی تۆماركرد
پێت نرخی زێڕ زۆرترین شكانی تۆماركرد
شەپۆلی گەرمای هاوین دەستپێدەكات
دوات شەپۆلی گەرمای هاوین دەستپێدەكات
پەیوەندیدار