سێ شەممە میسی بڕیاری کۆتایی دەدات



لالیگا لە ڕۆژی سێشەمە وەڵامی پلانەکەی بەرشەلۆنە دەداتەوە، میسی لە چاوەڕوانی دەمێنێتەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکرێت ڕۆژی سێ شەممە ٦ی حوزەیران لالیگا وەڵامی پلانەکەی بەرشەلۆنە بداتەوە، ئەگەر خاڤێر تێباس، سەرۆکی لالیگا پلانەکەی بەرشەلۆنە پەسەند بکات، ئەوا دەستبەجێ گرێبەستەکە نێوان بەرشەلۆنە و میسی واژۆ دەکرێت.

بەپێی گرێبەستەکە بەرشەلۆنە ٢٥ ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی دوو وەرز دادەتە میسی، ئەمە لە کاتێکدا لەسەر مێزی چەندین گرێبەستی گرانبەها هەیە، ڕۆژی سێشەممە یانەی هیلالی سعودی گرێبەستە مەزنەکەی لیۆنێل مێسی ڕادەگەیەنێت.

سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی هیلال بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، ڕۆژی سێشەممە هیلال گواستنەوەی مێسی ئاشکرادەکات، هیلال ساڵانە بڕی ٣٤٥ملیۆن پاوەند دەدات بە ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە، ئەمەش ١٦٨ ملیۆن پاوەند زیاترە لەو مووچەیەی کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە نەسڕ وەریدەگرێت.

ناوی میسی و بەرشەلۆنە بەیەکەوە گرێدراون، ئینتەر میامی ئەمریکیش دەیەوێت میسی بەدەستبهێنێت، بەڵام ئەم هەواڵەی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی هاندەرانی بەرشەلۆنەی بێ هیواکرد و میسی پەیوەندی بە هیلالی سعودیەوە دەکات.

 

 

 

پێت تەندروستی بۆ پەتا نوێیەكە چەند بڕیارێكی بۆ گۆشتی سوور دەركرد
شیشێکی ١٦ ملیمی لە سکی هاووڵاتییەک دەرهێنرا
دوات شیشێکی ١٦ ملیمی لە سکی هاووڵاتییەک دەرهێنرا
پەیوەندیدار