ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق دەچێتە پشووی یاساییەوە، بۆیە دەبێت پێش ئەو بەروارە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە ئەنجامبدرێت.
ڕۆژنامەی سەباح بڵاویکردەوە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق چاوەڕوانی ڕێککەوتنی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئیتیلافی ئیدارەی دەوڵەتە لە عێراق، تا لەبارەی خاڵە ناکۆکەکان بگەنە ڕێککەوتن.
ڕۆژی نۆی مانگ پشووی یاسای پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات، بۆیە دەبێت پێش ئەو کاتە دەنگدانی کۆتایی بکرێت.
پەرلەمانتار سەعد مانع ئەلتوبی، لە لیژنەی دارایی پەرلەمان بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە پێدەچێت لە ڕۆژانی یەکشەممە یان دووشەممەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ڕێکنەکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا هۆکاری دواکەوتنی یاسای بودجەیە.