ڤێتێرنەری چەند ڕێنماییەكی خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون ڕادەگەیەنێت



نەخۆشی تای خوێن بەربوون هەڕەشەیە لەسەر تەندروستی هاووڵاتیان؟
دوابەدوای تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی تووشبوون و مردن بە “تای خوێنبەربوون” لە عێراق و هەرێم، ڕێكخراوی ڤێتێرنەری لە پێناو ژیان، چەند ڕێنماییەكی خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون ڕادەگەیەنێت.

ڕێكخراوی ڤێتێرنەری لە پێناو ژیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەساڵی ١٩٧٩ جۆرێك ڤایرۆس لە سیستمی سەلامەتی گشتی بووە میوانێكی نەخوازراو، كە هۆ كاری نەخۆشیەك بووە دەوترێت (تای خوێن بەربوون)، لەو وادەیەوە تائەمڕۆ، نەخۆشیەكە لەناوەڕاست و باشوری عیراق و جار جاریش لە هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێت.

بەگوێرەی ئامارە فەرمیەكانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لە ساڵی ٢٠٢٣ زیاتر لە ١٠٠ كەیس تۆمار كراوە، لەو ژمارەیەش بەشێكیان ژیانیان لەدەستدا.
ڕێكخراوی ڤێتێرنەری لە پێناو ژیان ئاماژەی بەوەكردووە، هۆكاری نەخۆشیەكەش ڤایرۆسیە، لەڕێگەیی “گەن”ەوە بۆ ئاژەڵ بەشێوەیەكی سەرەكی دەگوێزرێتەوە ، ئاژەڵی ماڵی و كێویی وەك گوێزەرەوە ڤایرۆسەكە بۆ مرۆڤ مامەڵە دەكەن، بڵاوبونەوەی ئەم نەخۆشیە لەعیراقدا هەرچەندە نوێ نیە، بەڵام گرنگە بەهێند وەرگیرێت لەڕووبەڕوبونەوەیدا.

لەئێستادا هەرێم پێویستی بەچەند ڕێوشوێنێكی بەپەلەیە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەگەری بڵاوبونەوەی لەوانە:
١ – داخستنی سنور هەرێم بەڕوویی مامەڵەكردن بەئاژەڵی سنوری ئەو پارێزگایانەی نەخۆشیەكەی لێ تۆماركراوە

٢ – سنورداركردنی هاتوچۆ لەگەڵ ئەو پارێزگایانەی نەخۆشیەكەی تێدا تۆماركراوە و لەكاتی پێویستدا نەبێت

٣- هەڵمەتێكی هۆشیاری میدیایی بەرفراوان لەبارەی نەخۆشیەكەو ڕێگەكانی خۆپارێزی

٤- توندكردنەوەی ڕێوشوێنی قەدەغەكردنی دیاردەی كوشتاری سەرشەقامەكان و یاسایی سزادانیان

٥ – توندكردنەوەی ڕێوشوێنی پرۆسەیی كوشتاركردن لەكوشتارگە فەرمیەكان كەهێڵی یەكەمی بەرگرین لەپەتاكە

٦ – هەڵمەتێكی بەرفراوانی حكومەت ڕابگەیەنرێت لەكێڵگەكانی بەخێوكردنی ئاژەڵ بۆ لەناوبردنی مشەخۆرە دەرەكیەكان و مێش و مێرووە زیان بەخشەكان كەهۆكاری سەرەكی گواستنەوەن

٧- خاوەن كێڵگەكان ناو پرۆژەكانیان بەردەوام بڕشێنن بە دژە ڤایرۆسەكان بەتایبەت ئەوانەی كلۆریان تێدایە كەدەبنە هۆی لەناوبردنی ڤایرۆسەكە

٨- ئەو كەسانەی لەناو پرۆژەكانی بەخێوكردنی ئاژەڵدا كار دەكەن پێویستە لەكاتی سەردانیكردنیان جل و بەرگ و دەستكێش و جزمەی تایبەت بەكار بهێنن

٩ – لەدوای سەردانیكردنیان جل و بەرگەكانیان بگۆڕن و دەستیان بەئاو سابون بشۆن

١٠- دوكانی گۆشتفرۆشەكان لەكاتی مامەڵەكردنیان لەگەڵ گۆشت دەستكێش بەكاربهێنن و بەركەوتنی برینی كراوە لەگەڵ گۆشت و خوێندا نەبێت و بەردەوام كەلوپەلی ناو دوكانەكانیان بەدژە ڤایرۆس خاوێن بكەنەوە

١١- لەماڵدا پێویستە كەیبانوو چەند ڕێوشوێنێك بگرێتە بەر لەوانە لەكاتی مامەڵەكردن دەستكێش بەكار بهێنێت، بەركەوتەی برینی كراوەی لەگەڵ گۆشت و خوێن نەبێت ، دوای مامەڵەی لەگەڵ گۆشتدا كەلوپەلی بەكارهاتوو بەئاوی گەرم و سابون بشوات ، كۆڵاندنی گۆشت لە 60 پلەی سەدی و بەستەرەكردنی شیر بەدڵنیایەوە ڤایرۆسەكە لەناو دەبات

١٢ – لەهەمووی گرنگتر هەر كەسێك نیشانە سەرەتایەكانی تووشبونی تێدا بەدیار كەوت بەزوترین كات سەردانی نزیكترین بنكەی تەندروستی بكات

نیشانەكانی لە مرۆڤدا :
١- سەرئێشەو ئازاری مل و سك
٢- سوربونەوەی چاو سەر شان و سنگ
٣- سكچوون و ڕشانەوە كە خوێنبەربوونی لەگەڵ دەبێت
٤- لەهەفتەیی دووەمی دەركەوتنی نیشانەكان ، ئەگەری گیان لەدەستدانی ٣٠٪ تووشبوو هەیە.

ئاماەی بەوەشكردووە، نەخۆشیەكە ئەگەری گواستنەوەیی لەمرۆڤێكی تووشبووە بۆ مرۆڤێكی دیكە هەیە لەڕێگەیی خۆێن و دەردراو هەندێك ڕاپۆرت ئاماژە بەپژمەش دەكەن.

بڕیارێك دەربارەی بەستنی پێوەری ئاو دەرچوو
پێت بڕیارێك دەربارەی بەستنی پێوەری ئاو دەرچوو
عێراق بۆ دابەشكردنی مووچە بڕیاریدا
دوات عێراق بۆ دابەشكردنی مووچە بڕیاریدا
پەیوەنیدر