شەپۆلێكی گەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە



شارەزایەكی كەشناسی باس لە هاتنی شەپۆلێكی گەرما دەكات بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ڕایدەگەیەنێت، ھەوری وشک و بێباران دروست ئەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەسەرەتای ھەفتەی ئایندەوە ڕۆژی شەممە ٣-٦-٢٠٢٣ ھەرێمی کوردستان دەچێتە قۆناغێکی نوێی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئەویش لەئەنجامی بەردەوامی ھاتنی بارستە ھەوای گەرمە، کە لەباکوری ئەفریقاوە بۆ سەر ناوچەکانمان درێژ ئەبێتەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەو بارستە هەوا گەرمە ھەندێ شێ لەگەڵ خۆیدا ئەھێنێت، بەڵام لە قۆناغی ئەم جارەدا کاریگەری بارستە ھەوا ساردەکانی سەرەوەی بەرگەھەوا لەسەر دەریای ناوەراست لاوازبووە، بۆیە دۆخەکە نابێتە ھۆی بارانبارین، بەڵكو تەنھا ھەوری وشک و بێباران دروست ئەبێت.

وتیشی، “لەماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە لەماوەی ڕۆژانی ٣-٦ بۆ ٦-٦ پلەکانی گەرما لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم بەرزدەبێتەوە (ھەولێر ٣٧ تا ٣٨ پلە ، سلێمانی ٣٥ تا ٣٦ پلە ، دھۆک ٣٦ تا ٣٧ پلە ، ھەڵەبجە ٣٧ تا ٣٨ پلە ، کەرکوک ٣٩ تا ٤٠ پلە )”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان لەنێوان ٤٢ تا ٤٣ پلە بەرزدەبێتەوە.

لە هەڵەبجە “تیرۆرستێكی داواكراو” دەستگیركرا
پێت لە هەڵەبجە “تیرۆرستێكی داواكراو” دەستگیركرا
لە عێراقەوە هەوڵی نێوەندگیری كێشەكانی ناوخۆی هەرێم دەدرێت
دوات لە عێراقەوە هەوڵی نێوەندگیری كێشەكانی ناوخۆی هەرێم دەدرێت
پەیوەندیدار