وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ٥٠٠ هەزار تۆن زیادکرا، بەرهەمە کشتوکاڵیەکانیش دەتوانرێت بنێردرێنە عێراق.
بڕیار ڕەشید، پەرلەمانتاری یەکێتی لە عێراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە ٣٥٠ هەزارەوە بۆ ٥٠٠ هەزار تۆن زیادکرا.
هەروەها ڕێگای بەروبوومی کشتوکاڵی و میوەهاتەکان بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق کرایەوە.