ئەلئیتیحاد چاوەڕوانی بنزیمایە



چەند ڕۆژێکە دەنگۆی ڕۆشتنی کەریم بنزیما لە ڕیاڵ لە ئارادایە، ئەلئیتیحادی سعودی ئامادەیە بە فەرمی بیگوازێتەوە ڕیزەکانی.

فابرزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنوسی وەرزشی بڵاویکردەوە، یانەی ئەلئیتیحادی سعودیە چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایی کەریم بنزیما دەکات، بەم زووانە پێشنیارە فەرمییەکە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیە بۆ هەر وەرزێک پێشکەشی یاریزانەکە دەکات.

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید، ماوەی ٢٤ کاتژمێری داوە بە بنزیما تا وەڵامی کۆتایی بداتە یانەکە.
تائێستا کەریم بنزیما بڕیاری کۆتایی لەبارەی داهاتووی خۆیەوە نەداوە، یانەی ڕیاڵ مەدرید چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی یاریزانەکەیە, پێشبینی دەکرێت کەریم بنزیما بچێتە سعودیە
کاتی کڕینی نەوتی سپییە
پێشت کاتی کڕینی نەوتی سپییە
میسی و بەرشەلۆنە یەکتریان ناوێت
دواتر میسی و بەرشەلۆنە یەکتریان ناوێت
ەیوەندیدار