کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، کاتی موەلیدە ئەهلیەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، کارەبا دەبێتە ٢٤ کاتژمێری.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢، گۆڕانکاری لە کاتی کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلیکان کراوە.
لە سبەینێووە، بەرنامەی کارکردنی کارەبا دەبێتە ٢٤ کاتژمێری، هەر کات کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە، دەبێت خاوەن مۆلیدەکان کارەبا بدەنە هاووڵاتیان.