شاخەوان عەبدوڵڵا: داوامان کردووە ترلیۆنێک و ٢٠٠ ملیار دینار بۆ گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە دابین بکرێت



جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، هەنگاوی کردەیی ناوە بۆ گەرانەوەی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نووسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” ئەوە نوسراوی ئێمەیە کە پێش دوو رۆژ رەوانەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقمان کردوە بۆ ئەوەی بری ترلیۆنێک و دوو سەد ملیار دینار بگوازریتەوە لەو برەی کە بریتی یە لە ٦ شەش ترلیۆن دینار و بریاری لەسەر دراوە بۆ مناقەلە بەکاربێت”.

دەشڵێت:” ئیستا کاتی ئەوەیە کۆتایی بەمزایدە بیت و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی دەیانوت پاشەکەوتی موچەمان گەڕاندەوە و سوپاسی پەرلەمانتارانی غەیرە کوردیشیان دەکرد گوایە رەزامەندییان داوە بەگەرانەوەی پری ١٠٪ پاشکەوتی موچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم”.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، پاشەکەوت بەتەنها نوسین لەسەر کاغەز ناگەڕێتەوە، بەڵکو بەوە دەکرێت پارەی بۆ دابینبکرێت و بخرێتە سەر حسابی هەرێم ، وە ئەگەر پارەی بۆ دابیننەکرێت حکومەتی هەرێم نەک هەر ناتوانێت پاشەکەوت بگەڕێنێتەوە، بەڵکو بەپێی ئەو بودجەی بۆی دانراوە بۆ موچە تەنها دەتوانیت موچەی ١٠ مانگ دابین بکات و دەبێت بگەڕێت بەدوای ئەوەی موچەی ئەو دوو مانگە چۆن دابین دەکات، چونکە تەنها بڕی ٩ نۆ ترلیۆن دینار دابین کراوە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم. لە کاتێکدا هەرێم پێویستی بە ١٠ دە ترلیون و نیو دینارە بۆ دابین کردنی موچەی فەرمانبەران.

گۆڕانکاری لە کارکردنی موەلیدە ئەهلیەکان دەکرێت
پێت گۆڕانکاری لە کارکردنی موەلیدە ئەهلیەکان دەکرێت
کەمال موسلیم: گەنمی زیاتر لە جووتیاران وەردەگیرێت
دوات کەمال موسلیم: گەنمی زیاتر لە جووتیاران وەردەگیرێت
پەیوەنیدر