وەزیری بازرگانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بڕی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران زیاتر دەکرێت و سبەینێش لەو بارەیەوە بڕیار کۆتایی دەدرێت
حکومەتی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ بڕی 375 هەزار تۆن لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت،ئەو بڕیارە ناڕەزایەتی جوتیارانی لێکەوتەوە.
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم راگەیاند، سبەینێ لە کۆبونەوەی نێوان وەزارەتی بازرگانی عێراق و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە ئامادەبونی نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، ئەو بڕە یەکلادەبێتەوە کە بە دڵنیاییەوە لەو بڕە زیاتر دەبێت کە بۆ جوتیاران دیاریکرابو پێشتر.
سەبارەت بە هەڵگرتنی گەنمی جوتیاران، وەزیری بازرگانی دڵنیایی دا کە گرفتیان لە وەرگرتنی گەنم نییە، بەڵام شوێنیان کەمە و ئێستاش سێ سایلۆ هەن کە نەکراونەتەوە، بە کردنەوەی ئەو سێ سایلۆیە، کێشەی هەڵگرتنی گەنمی جوتیارانیش نامێنێت و لەماوەی دوو هەفتەشدا سەرجەم جووتیاران شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.